ناس کورد-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان مەرجە گشتییەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بڵاوکردەوە کە دەبێت دەبێت ئۆتۆمبێلی نوێ بەلایەنی کەمەوە دوو ئێرباگی لای شۆفێر و تەنیشت شۆفێر و سیستمی ABSی هەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکدا کە 28ی ئەیلولی دەرچووە، وهزارهتی ناوخۆ پێویستی کردووە کە ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو لە 100 کیلۆمەتر زیاتر نەڕۆیشتبێت کاتێک دەگاتە دەروازە سنوورییەکان.
دەشڵێت، هاوردهكردنی ئۆتۆمبێل دوو مۆدێل كۆنتر له مۆدێلی ساڵ ڕێگهپێدراوه تا 1ی مانگی تشرینی دووەمی ههموو ساڵێك.
چەند خاڵێک لە نوسراوەکە:
یەکەم: ئۆتۆمبێل دەبێت بەلایەنی کەم دوو ئێرباک لای شۆفێر و تەنیشت شۆفێر و سیستمی ABS ی هەبێت.
دووەم: بڕوانامەی COC لەگەڵدا بێت، دەکرێت لە دەروازە سنوورییەکان لەلایەن کۆمپانیاکانی کوالیتی بڕوانامەی COC ی پێبدرێت.
سێیەم: ئۆتۆمبێلی جۆری پاس لە 14 سەرنشین بەرەو سەرەوە مەرج نییە ئێرباگی هەبێت.
چوارەم: ئۆتۆمبێلی کلاسیک دەبێت بەلایەنی کەمەوە 40 ساڵ بەسەر دروستکردنی تێپەڕبووبێت و دوای تۆمارکردنی هیچ کڕین و فرۆشتنی پێوە ناکرێت.
پێنجەم: هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی و ئابووری دەبێت و کار بە هیچ نووسراوێک ناکرێت کە بە واژۆی وەزیری ناوخۆ نەبێت.
شەشەم: هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی قەلغان درع تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆیە.
حەوتەم: ئۆتۆمبێلی کارەبا رسوماتی چوار پستۆن تۆماردەکرێت.
هەشتەم: ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و بیناسازی مەرج نییە ئێرباگی هەبێت.
نۆیەم: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بۆ فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەهێندرێنە ناوەوەی هەرێمی کوردستان تەنیا بە ژمارەی میری تۆماردەکرێن و ناکرێت خاوەنداریێتی بگوازێتەوە جگە لە لەوانەی کە بەپێی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 1986 دەفرۆشرێت، یان هەر یاسایەکی دیکە جێگای ئەو یاسایە بگرێتەوە.
دەیەم: ئۆتۆمبێل دەبێت لە 100 کیلۆمەتر زیاتر نەڕۆیشتبێت کاتێک دەگاتە دەروازە سنوورییەکان.
یازدەیەم: ئۆتۆمبێلی ستێرن لایی راست یان محور داخڵ ناکرێت و تۆمارناکرێت.