ناس کورد-
یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان مشتومڕی پۆستی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كلاییكرده‌وه و بڕیاردرا ڕەفعهت عه‌بدوڵا بۆ ئه‌و پۆسته دیاریبكرێت کە پێشتر مەلا بەختیار بەڕێوەی دەبرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە، 30ی ئەیلولی 2020، کۆبوونەوەى دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئەنجام دراوە، لەناو خۆیاندا ڕەفعەت عەبدوڵایان بۆ سەرۆکایەتی دەستەکە هەڵبژاردووە.
کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، یه‌كێتیی چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی له سلێمانی ئه‌نجامدا و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردران، دواتریش هاوسەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی.
ڕەفعەت عەبدوڵا خەڵكی كەركوكە و لە كۆنگرەی چوارەمی حزبەكەیدا لەسەر بازنەی كەركوك كاندید بووە، پێشتریش لە ڕیزبەندی ناوی كاندیدەكان لە كۆنفرانسی كەركوك، ڕەفعەت عەبدوڵا ژمارە یەك بوو، دوای ئەویش ئاسۆ مامەند، دواتر ڕزگار عەلی، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بوون بەر لەوەی لەكۆنگرەی گشتی لاهور شێخ جەنگی ببێتە یەكەم دەنگ.