ناس کورد-
ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق بڵاویکردەوە، کۆبۆنى خۆراک لەگەڵ هەر قەیرانێکى سوک یان گەورەدا ڕوبەڕووى کێشە دەبێتەوە و هاوڵاتیان سورەتى فاتیحەیان لەسەرى خوێندووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی ئەیلولی 2020، ئاماژەى بەوەشکردووە، نزیکەى پێنج مانگە هاوڵاتیان جگە لە ئاردى یەک مانگ، هیچ بەشە خۆراکێکى دیکەیان وەرنەگرتووە و سورەتى فاتیحەیان لەسەر کۆبۆن و ماددەکانى دیکە خوێندووە، جارێکى دیکەش پرسی هەڵوەشاندنەوەى و گۆرینى بە پارە هاتووەتە ئارا.
محەمەد زەجراوى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق دەڵێت، "دۆسیەى بەشە خۆراک گەندەڵى گەورەى تێدایە، بەتایبەتى لەساڵانى ڕابردوودا و سەرجەم بەشە خۆراکەکان ناگەن بە هاوڵاتییان".
وتیشى، "پارەیەکى زۆر بۆ کڕینى ماددەکانى بەشە خۆراک خەرجدەکرێت، بەڵام هاوڵاتییان یەک یان دوو ماددەیان پێدەگات".
محەمەد زەجراوى باسى لەوەشکردووە، پلانێک هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە کۆبۆنى خۆراک بەڵام بەشێوەى قۆناغ بەندى و گۆڕینى بە پارە.