گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

کوشتن و خیانەت و دەركردن دیاترین حاڵەتن

یەكێتی پیاوان: لە سێ مانگدا 136 حاڵەتی توندوتیژی دژ بە پیاوان تۆماركراون

2019.04.30 - 18:43
App store icon Play store icon Play store icon
یەكێتی پیاوان: لە سێ مانگدا 136 حاڵەتی توندوتیژی دژ بە پیاوان تۆماركراون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا لە سێ مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا 136 حاڵەتى توندوتیژى لە لیژنەی تۆماركردن و بەدوادچوونی سكاڵا و كەیسەكان لە ڕێكخراوی یەكێتی پیاوانی كوردستان، تۆمارکراون. . بورهان عەلی سكرتێری ڕێكخراوی یەكێتی پیاوانی كوردستان تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "بەپێی ئاماری سێ مانگی ڕێكخراوەكەمان لە 1ى كانونی دووەمى ئەمساڵەوە تا 31 ئازار نزیكەی 136 سكاڵاى توندوتیژی دژ بە پیاوان لە لق و ناوچەكانی ڕیكخراوەكەمان تۆمار كراون، لە نێویاندا 13 حاڵەتی خۆكوشتن هەبوون، چوار حاڵەتی كوشتنی پیاوانیش لەلایەن ژنەكانیانەوە بەهاوكاری كەسانی دیکە بووە". . سکرتێرى یەکێتى پیاوان وتیشى: "كۆی حاڵەتەكانی خۆكوشتن لە ساڵی 2018دا تەنها پێنج حاڵەت بوون، ئەمساڵ ئەو ڕێژەیە تا ئێستا لە بەرزبوونەوەدایە، هۆكاری سەرەكی ئەو حەڵەتانەش دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی خێزانی وجیابوونەوەی هاوسەران و بەخێوكردنی منداڵان دوای جیابوونەوە، یان كێشەی دەركردنی پیاوانی بەتەمەن لە ماڵەکەیان، هەروەها خیانەتی هاوسەرگیری جۆرێكی دیکەیە لەو توندوتیژیانەى بەرامبەر پیاوان کراوە و لە ڕێکخراوەکەمان تۆمار کراوە". . "حاڵەتەکانى كوشتنی پیاوان لە ئەنجامی خیانەتی هاوسەرگیری ڕێژەكەی لە بەرزبوونەوەدایە، لە ساڵانی پێشودا لەنێوان 5 بۆ 7 حاڵەت هەبوون لە كۆی ساڵەكە، بەڵام لە سێ مانگی 2019 دا 4 حاڵەتى لەو جۆرەمان هەبووە، هۆكارەكەشی بوونی چەكە لە ماڵەكاندا، بە گشتی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی دامەزراوەی یاسایی و دادگاكانی هەرێمی كوردستان"، بورهان عەلی وای وت. . .