گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’230 حزبیش تۆمار کراون’’

زیاتر لە 62 حزبی نوێی عێراقی چاوەڕێی وەرگرتنی مۆڵەتن

2020.09.29 - 16:26
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە 62 حزبی نوێی عێراقی چاوەڕێی وەرگرتنی مۆڵەتن

ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق تۆمارکردنى زیاتر لە نیوەى دەنگدەرانى لە تۆمارى بایۆمەترى ڕاگەیاند، هاوکات 230 حزبیش تۆمار کراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ژمارەى دەنگدەرانى تۆمارکراو لە سیستمى بایۆمەتری گەیشتووەتە 15 ملیۆن و 205 هەزار و 648 کەس، لە کۆى گشتیی دەنگدەران کە ژمارەیان 26 ملیۆن و 642 هەزار و85 دەنگدەرە.

 

باسى لەوەشکردووە، ژمارەى کارتى بایۆمەترى درێژمەودا کە چاپکراوە گەیشتووەتە 14 ملیۆن و 446 هەزار و 914 کارت، نزیکەى 11 ملیۆنیشی دابەشکراوە.

 

لەبارەى تۆمارکردنى حزبە سیاسییەکانەوە کۆمسیۆن دەڵێت، ژمارەى ئەو حزبانەى تۆمارکراون گەیشتووەتە (230) حزب، (62) حزبى دیکەش لەژێر پڕۆسەى تۆمارکردندان.

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە ئێستادا سەرقاڵى ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە کە مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران شەشى حوزەیرانى داهاتووى بۆ ئەنجامدانى دیاریکردووە.