گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى کشتوکاڵى عێراق بۆ یەکلاکردنەوەى پرسێک دێتە هەرێم

2020.09.29 - 15:33
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى کشتوکاڵى عێراق بۆ یەکلاکردنەوەى پرسێک دێتە هەرێم

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، دەروازە سنورییەکانی هەرێم بەردەوامن لە هاوردەکردنى بەروبوومە کشتوکاڵییە قەدەغەکراوەکان، وەزیری کشتوکاڵیش بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە سەردانی هەرێم دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ناس کوردى ڕاگەیاند "سەرباری قەدەغەکردنی چەندین جۆر بەروبوومی کشتوکاڵی لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵیەوە، وەک پاڵپشتییەک بۆ جوتیاری خۆماڵی، بەڵام هەرێم پابەندی ئەو بڕیارە نییە".

 

وتیشى "ڕۆژانە لە سنورەکانی هەرێمەوە سەدان تۆن لە بەروبوومە کشتوکاڵییە قەدەغە کراوەکان دێتە نیوخاکی هەرێم و دواتریش بە قاچاخ ڕەوانەی بازاڕەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق دەکرێت".

 

حەمید نایف باسى لەوەکرد "ئەوە بووەتە مایەی زیانێکی زۆر بۆ جوتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە وایلێکردوون بەربوومەکانیان فڕێیدەنە سەر شەقامەکان".  

 

ئاشکراشیکرد، بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا وەزیری کشتوکاڵی عێراق بەسەردانێکی فەرمی بگاتە هەرێمی کوردستان، بۆ ڕێککەوتن لەسەر پلانی کشتوکاڵی گشتگیر و کۆتایی هێنان بە هاوردەکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییە قەدەغەکراوەکان لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە.