گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی سوپای پاسداران لەبارەی ئەگەری پێكدادان لەگەڵ ئەمەریكا

2020.09.29 - 11:17
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی سوپای پاسداران لەبارەی ئەگەری پێكدادان لەگەڵ ئەمەریكا

ناس کورد-

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران حسێن سەلامی جەختیكردەوە ئەوان تواناكانی سەركەوتنیان بەسەر دوژمندا دەستەبەركردووە، بەڵام رێگاچارە سەربازییەكان كڵۆم دراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فەرماندەی گشتی سوپا، حسێن سەلامی لە چەند لێدوانێكدا ئەمڕۆ (سێشەممە، 29ى ئەیلولی 2020) كە ئاژانسی تەسنیمی سەر بە سوپا بڵاویكردۆتەوە و ناس كورد دیویەتی، جەخت دەكاتەوە ئەوان هەندێكجار ئیرادەی تەكنیكی ئێرانیان بەسەر دوژمندا سەپاندووە، بەڵام "رێگاچارە سەربازییەكان داخراون و شەڕ ئەگەرێكی دوورە".

 

هەروەها دەڵێت "دوژمنی ئێران گۆشەیەكی كردووەتەوە بۆ دروستكردنی كاریگەریی ئابووری و جەنگی دەروونی".

 

لێدوانەکەى فەرماندەى گشتى سوپاى پاسدارانى ئێران لە کاتێکدایە کە ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ  (سێشەممە) بڵاویكردەوە كە واشنتۆن ئامادەكاریی تەواوی كردووە بۆ كشاندنەوەی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا، ئەمەش مەترسی ئەوەی لێدەكرێت عێراق بكاتە گۆڕەپانی بەریەككەوتنی سەربازیی ئەمەریكا و تاران.

 

بەمدواییانە عێراق بووەتە گۆڕەپانی بەریەككەوتنی لایەنگران و شوێنكەوتەكانی ئێران و پێگە و سەربازانی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كە هەردووكیان پەیوەندی جۆراوجۆر دەیانبەستێتەوە بە حكومەتی بەغداوە، ئەمەش وایكردووە هەموو كات پاڵێوراوبێت بۆ ئەوەی ببێتە گۆڕەپانی شەڕی وەكالەت بەتایبەت پاش ئەوەی سەرەتای 2020 وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا جەنەراڵ قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسی لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغدا ،كردە ئامانج.