گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نێچیرڤان بارزانى: پشتگيريی له‌ هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى كازمى دەکەین

2020.09.29 - 10:36
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى: پشتگيريی له‌ هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى كازمى دەکەین

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانى ڕایگەیاند، هەرێمى کوردستان پشتگيريی له‌ هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى مستەفا كازمى دەکات بۆ ڕووبەڕووبونەوەى هەڕەشەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی بەیاننامەیەکى سەرۆکایەتى هەرێم، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ (سێشەممە) لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لۆرێنزۆ گوێرينى، وه‌زيرى به‌رگري ئيتاڵيا ڕایگەیاندووە "هه‌رێمى كوردستان به‌ نيگه‌رانييه‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق و هه‌ڕە‌شه‌ى گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان ده‌ڕوانێت".

 

وتیشى “ئه‌ركى نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى عێراق گرنگ و پێويسته‌ و بۆ هاوكارى و پشتگيرييه‌ له‌ عێراق و ده‌بێت سه‌لامه‌تى و ئاسايشيان بپارێزرێت".

 

 نێچيرڤان بارزانى جەختیکردەوە، هه‌رێمى كوردستان هه‌موو پشتگيرييه‌ك له‌ هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى سه‌رۆك وه‌زيران به‌ڕێز مسته‌فا كازمى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕە‌شه‌كان ده‌كات.



بەپێی بەیاننامەکە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى كارى هاوبه‌ش و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له‌ عێراق كرده‌وه‌ تا دڵنيابوونه‌وه‌ له‌ له‌ناوچوونى يه‌كجاره‌كيى داعش.

 

هەروەها هاوڕا بوون كه‌ هێشتا عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستيان به‌ هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه‌ و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵیا به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوكاريى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.