گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’ لەبەر ئەم هۆكارانە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە حوزەیرانی داهاتوو ناكرێت’

2020.09.29 - 10:19
App store icon Play store icon Play store icon
’ لەبەر ئەم هۆكارانە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە حوزەیرانی داهاتوو ناكرێت’

ناس کورد-

هەرچەندە بڕیارە ڕۆژى 10ى مانگی داهاتوو پەرلەمان دۆسیەی بازنەكانی هەڵبژاردن یەكلایی بكاتەوە، بەڵام سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو پێی وایە چەند هۆكارێك رێگرن لەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا كە حوزەیرانی 2021 ی داهاتووە، بەڕێوەبچێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی فەرمی عێراق (الصباح) ئەمڕۆ (سێشەممە، 29ى ئەیلولی 2020) جەمال كۆچەر، ئەندامى پەرلەمانى عێراق دەڵێت "ناكۆكییەكان لەبارەی دیاریكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن، پرسەكانی نوێنەرایەتی رێژەیی و پێكهاتەكان، ناكۆكی لەسەر دەنگدان بەسیستمی بایۆمەتری (ئەلەكترۆنی)، تەواو نەبوونی كارە هونەری و لۆجستییەكانی كۆمسیۆن رێگر دەبن لەوەی هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختە لە حوزەیرانی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت".

 

تا ئێستا مادەی 15 كە تایبەتە بە دابەشكردنی بازنەكان رێگرە لە تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردنی پێشوەختە كە خواست و داواكاریی خۆپیشاندەران و مەرجەعیەتی شیعە و بەرنامەی كاری حكومەتی مستەفا كازمییە.