گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خەرجییە سەربازییەکان لە جیهاندا زیادیکردووە

2019.04.30 - 17:02
App store icon Play store icon Play store icon
خەرجییە سەربازییەکان لە جیهاندا زیادیکردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بە گوێرەى ڕاپۆرتێکى نێودەولەتى، ئەمریکا زۆرترین خەرجى سەربازى هەبووە، وڵاتى چینیش دووەم گەورەترین وڵاتە لە ڕووى گرنگیدان بە کەرتى سەربازی. . پەیمانگای ستۆکهۆڵمی نێودەوڵەتی، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئەوەی ئاشکرا کردووە، کۆی گشتی تێچووە سەربازییەکان لە جیهاندا بۆ  ساڵى 2018 گەیشتوەتە تریلیۆنێک و 820 ملیۆن دۆلار، کە بەرێژەی 26% لە چاو ساڵى 2017 زیادیکردووە. . لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوشکراوە، بەرزبوونەوەى تێچووى سەربازى لە جیهاندا بە جۆرێکە، لە پاش کۆتاییهاتنی جەنگی ساردەوە ئەو ڕێکۆردەى تۆمار نەکردووە. . خەرجى سەربازیی ئەمریکا کە بە زۆرترین خەرجى دادەندرێت، گەیشتۆتە 649 ملیار دۆلار، بەوەش ئەمریکا گەورەترین دەوڵەتى جیهانە لە ڕووی گرینگیدان بە کەرتى سەربازى. . پەیمانگاکە ئاشکراشیکردووە، چین دووەم گەورەترین وڵاتە لەو ڕووەوە، کە خەرجییە سەربازییەکانى گەیشتۆتەوە 250 ملیار دۆلار. . .