ناس کورد-
لەدوای بەهۆی كەوتنەخوارەوەی موشەكێك بۆ سەر ماڵێك لە ناوچەی ئەبو شەعبان لە ناوچەی ڕەزوانیەی بەغدا و كوژرانی پێنج کەس، سەرۆکوزیرانی عێراق فەرمانی کرد ئەوە هێزە سەربازییەی کە ئەرکی پاراستنی گەرەکی جیهادی پێ سپێردراوە دەستگیربکرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی موشەکەکە لەو ناوچەیەوە هاوێژراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ دووشەممە، 28ی ئەیلولی 2020، فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا ئاماژەی بەوەکرد، فەرمانی کازمی بۆ دەستگیرکردنی ئەو هێزە "بەهۆی کەمتەرخەمی ئەوان بووە لە پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان، چونکە ئەو موشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕەزوانییە کەوتەوە لە گەڕەکی جیهادەوە هاوێژراوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێت، كازمی تەواوی هێزە ئەمنیە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپاردوە كە بە ئەركی سەرشانی خۆیان هەستن و سزای هەموو ئەوانە بدەن كە پێشێلكاری دەكەن و زیان بە سەقامگیری عێراق دەگەیەنن.
جەخت لەوەشکراوەتەوە کە کازمی فەرمانی كردوە دەستبەجێ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بكرێت و ئەنجامدەرانی ڕوبەڕوی یاسا بكرێنەوە، ئەگەر نزیکیش بن لە کەسانی دەستڕۆیشتووش".