ناس کورد-
وتەبێژى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق ئەنجامى هەڵمەتێکی پشکنینى لە پارێزگاى کەرکوک ڕاگەیاند و ئاماژەى بەوەکرد، 90 موشەکى نەمساوییان دۆزیوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یەحیا رەسوڵ ئەمڕۆ دووشەممە، 28ی ئەیلولی 2020 ڕایگەیاند، هێزەکانى هەردوو فیرقەى پێنج و شەشى پۆلیسى فیدراڵى بە پاڵپشتى فڕۆکەکانى سوپا، هەڵمەتێکى پشکنینیان لە ناوچەى کرحە، گوندى معیزیلە و ناوچەى باى حەسەن لە پارێزگاى کەرکوک ئەنجامداوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە "هەڵمەتەکەدا تیرۆریستێک کوژراوە و 11 شوێنى کۆبوونەوەى چەکداران خاپورکراوە".
یەحیا رەسوڵ باسى لەوەشکردووە، هەروەها 30 گولە هاوەن و 90 موشەکى نەمساویی دەستیان بەسەردا گیراوە.