گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلانى وەزارەتى شارەوانی بۆ لەناوبردنى زبڵ و خاشاکى شارى هەولێر 

2020.09.28 - 15:11
پلانى وەزارەتى شارەوانی بۆ لەناوبردنى زبڵ و خاشاکى شارى هەولێر 

ناس کورد-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، لەڕێگەی سیستمێکی نوێوە چارەسەری بۆنی ناخۆش و فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی هەولێر و دەوروبەری دەکرێت دەشڵێت، ڕۆژانە دوو هەزار تۆن زبڵ و پاشماوە تەنها لەسنوری هەولێر کۆدەکرێتەوە.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژەى بەوە کرد، به‌ سیسته‌مێكی نوێ، بابه‌تی خۆڵ و خاشاكی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری چاره‌سه‌ر ده‌كات كه‌ رۆژانه‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار تۆن زبڵ و پاشماوه‌ له‌ سنووره‌كه‌ كۆده‌كرێته‌وه‌ و پاره‌یه‌كی زۆریش له‌سه‌ر حكوومه‌ت ده‌كه‌وێت.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و ئامانج له‌و سه‌ردانه‌‌ بۆ ئاشنابوونی زیاتره‌ به‌ سیسته‌مه‌ نوێكه و‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانی به‌گه‌ڕخستنی سیسته‌مه‌كه‌، ئه‌ویش له‌ رێی لێدانی بیری تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی بۆن و ژێرخاكخستنی خۆڵ و خاشاكی هه‌ولێر و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك چیتر زبڵ و پاشماوه‌كان ناسوتێندرێت و ‌ دووباره‌ سوود له‌ هه‌ندێ جۆری پاشماوه‌كانیش وه‌رده‌گیرێت‌.

 

زبڵخانه‌ی کانی قرژاڵە یه‌ك له‌سه‌ر سێی پاشماوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا چاره‌سه‌ر ده‌كریت.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌كه‌ی‌ ساسان عەونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه‌ به‌وردی تاوتوێی سیسته‌مه‌كه‌ و بابه‌تی ژینگه‌پارێزی سنووره‌كه‌ كرا، تاوه‌كو له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كێشه‌ی خۆڵ و خاشاك  و بۆنی ناخۆش و سوتاندنی پاشماوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت كه‌ راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه‌ و ته‌ندروستیی هاووڵاتییانه‌وه‌ ده‌بێت.