گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەى نوێى دزەپێکراوى ئایفۆنە تازەکە

2020.09.28 - 12:53
وێنەى نوێى دزەپێکراوى ئایفۆنە تازەکە

ناس کورد-

بەر لەوەى بخرێنە بازاڕەوە، وێنەی چوار ئایفۆنی نوێی کۆمپانیاى ئەپڵ دزەى پێکرا و بەگوێرەی زانیارییەکان نرخى ئایفۆنە تازەکان لە 1199 دۆلارەوە دەستپێدەکات.

 

ئەگەرچی بڕیاربوو لە 15ی ئەم  مانگە کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆنە نوێیەکانی نمایش بکات، بەڵام وادەکەی دواخرا و ئەوەش نیگەرانی هەوادارانی ئەو مۆبایلە بەناوبانگە ئەمریکییەی لێکەوتەوە، بەڵام وێنەى ئایفۆنە نوێیەکان دزەی پێکرا و بڵاوکرانەوە.

 

هاوکات فلیپ کۆری یوتیوبەری بەناوبانگ، تایبەتمەندییەکانی ئایفۆنە نوێیەکەی ئاشکراکردووە و ڕایگەیاند "ئایفۆنی 12 قەبارەی 6.7 ئینج"ە واتە لەقەبارەی ئایفۆن 11 گەورەتر دەبێت کە قەبارەکەى 6.5 ئینجە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئایفۆن 11 و 11ی پڕۆماکس تاڕادەیەک هاوشێوەی یەک بوون، بەڵام مۆدێلی نوێی ئەو دوو مۆبایلە نوێیە جیاوازترن".

بەوتەى ئەو یوتیوبەرە "پێدەچێت نرخی ئایفۆن 12ی پڕۆماکس لە 1199 دۆلارەوە دەستپێبکات".

 

پێشتریش ماڵپەڕی "Mashable" ئەوەی ئاشكراکردبوو، یەکێک لە چوار ئایفۆنە نوێیەکەی ئەپڵ مینی دەبێت و بچوکترین مۆبایلی ئەپڵ دەبێت و سێ جۆرەکەی دیکەش، ئایفۆن 12، ئایفۆن 12 پڕۆ، ئایفۆن 12 پڕۆماکس.

 

بەگوێرەی زانییارییەکان پێدەچێت، لە 13ی مانگ ی مانگی داهاتوو، ئەپڵ ئایفۆنە نوێیەکانی نمایش بکات و تاوەکو لەمانگی دواتردا "مانگی 11" بخرێنە بازاڕەوە.