گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەوڵەکانى عێراق بۆ دەستخستنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بەکوێ گەیشتووە؟ 

2020.09.28 - 11:55
هەوڵەکانى عێراق بۆ دەستخستنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بەکوێ گەیشتووە؟ 

ناس کورد- 

وەزارەتى تەندروستى عێراق هەوڵێکى نوێى وەزارەتەکەى ئاشکرا کرد بۆ دەستخستنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لە ڕێگەى هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى بۆ ڤاکسینەکان.

 

ئەمڕۆ (دووشەممە، 28ى ئەیلولى 2020)، ڕیاز حەلفى، بەڕێوەبەرى گشتى لەوەزارەتى تەندروستى ڕایگەیاند، هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بۆ ڤاکسینەکان کار بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ زۆرێک لەکۆمپانیاکان دەکات کە بەرەو پێشەوەچوون لەبەرهەمهێنانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنادا لەوانە کۆمپانیاى ئەسترازینیکا و فایرز و مۆدێرنا.

 

ئەو بەرپرسە باڵایەى وەزارەتى تەندروستى روونیکردەوە،عێراق بۆ ئامادەکردنى ڤاکسینەکە ئەرکى لەپێشینەى هەیە و دواى گوژمەى یەکەم گوژمەى دووەمیش ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەى ببێتە 16 ملیۆن دانە بۆ ئەوەى دووجار بۆ بەرگرى جەستە ڤاکسینەکە بەکاربهێنرێت بۆ توشبوو.