گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا لە مەترسیدایە.. ئەمەش بەڵگەکانە

2020.09.28 - 09:47
ترەمپ: هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا لە مەترسیدایە.. ئەمەش بەڵگەکانە

ناس کورد- 

سەرۆکى ئەمریکا گومانى خۆى دەخاتەڕوو لەوەى دیموکراتەکان ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى ئەمریکا ساختە بکەن و بۆ پیشاندانى ترسەکەشى چەند بەڵگەیەکى خستە ڕوو.

 

لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ئاماژەى بەوە کرد، نیگەرانن لەبارەى هێرشى دیموکراتەکان بۆ سەر پاکێتى هەڵبژاردنەکان و چەند ڕوداوێکیشى باسکرد کە بەوتەى ئەو دروستى ترسەکەى دەسەلمێنن.

 

سەرۆکى ئەمریکا ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، لەبرۆکلین 25%ى کارتى دەنگدان لەڕێگەى پۆستى ئەلیکترۆنى پوچەڵکراوە بووە لەهەڵبژاردنە بەراییەکانى دیموکراتەکان لەمانگى حوزەیرانى ڕابردوودا.

 

ئەوەشى خستووەتە ڕوو، لەنیو جێرسى نزیکەى 20%ى دەنگەکان هەڵوەشاوەتەوە و 4 کەسیش بەتۆمەتى ساختەکردن دادگایى کراوە.

سەرۆکى ئەمریکا باسى لەڕەتکردنەوەى چەند ئەنجامێکى هەڵبژاردنە بەراییەکانیشى کرد لەویلایەتەکانى فلۆریدا و کالیفۆڕنیا.

بۆ سەلماندنى ئەنجامى کارەساتى هەڵبژاردنەکە تڕەمپ رونیکردەوە،هێشتا ویلایەتى ئەیوا نازانن کێ براوەیە لەکۆنگرەى دیموکراتەکان کە چەند مانگێک لەمەوبەر ئەنجامدرا.

 

هەر لەو چوارچێوەیەشدا تڕەمپ ئەوەشى خستووەتە ڕوو، دیموکراتەکان ناتوانن بازنەیەکى سادەى هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبەرن بەڵام هەوڵى نوسینەوەى یاساى هەڵبژاردنەکان دەدەن.