گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێژەی گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا لەهەرێم زیاترە یان لەعێراق و ئەمریکا؟ 

ئامارى نوێى گیانلەدەستدان بەهۆى کۆرۆناوە لە جیهان ئاشکراکرا 

2020.09.28 - 09:25
ئامارى نوێى گیانلەدەستدان بەهۆى کۆرۆناوە لە جیهان ئاشکراکرا 

ناس کورد-

دواجار ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ملیۆنێکی تێپەڕاند و زۆرترین ڕێژەی گیانلەدەستدانیش لەوڵاتی مەکسیکە، بەشێوەیەک زیاتر لە %10ی توشبووانی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە، هەرچی تایبەتە بە هەرێمیش ڕێژەی گیانلەدەستدان لەعێراق و ئەمریکاش کە زۆرترین توشبووی هەیە زیاترە.

 

کۆرۆنا کە لەمانگی 12ی 2019 لەشاری ووهانی وڵاتی چین دەرکەوت، پێش تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر بڵاوبوونەوەیدا ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە ملیۆنێکی تێپەڕاند و تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ملیۆنێک و دوو هەزار و 401 توشبووی ڤایرۆسەکە لەکۆی 33 ملیۆن و 307 هەزار و 363 توشبوو.

 

ڕێژەی گیانلەدەستدانی توشبووانی ڤایرۆسەکە لەجیهاندا %3-یە، واتە لە هەموو 100 توشبوویەک سێ توشبوویان گیانیانلەدەستدەدەن، بەڵام لە هەندێک وڵات ڕێژەکە کەمتر یاخود زیاترە.

 

وڵاتی مەکسیک زۆرترین ڕێژەی گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسەکە تێدایە، بەشێوەیەک لەکۆی 730 هەزار و 317 توشبوو 76 هەزار و 430 توشبوویان گیانیانلەدەستداوە کە دەکاتە ڕێژەی زیاتر لە %10.

 

هەرچی تایبەتە بە هەرێمی کوردستانیش، ڕێژەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لەڕێژە جیهانییەکە زیاترە و لەهەرێم %3.6ی توشبووان گیانلەدەستدەدەن، هەرچەندە ژمارەی توشبووان لەعێراق زۆر لە هەرێم زیاتر، بەڵام ڕێژەکە لەعێراق کەمترە و لە %2.8ی توشبووان گیانلەدەستدەدەن.

 

وڵاتی ئەمریکاش کە زەرەرمەندترین وڵاتی ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە زیاتر لە حەوت ملیۆن توشبوو و زیاتر لە 209 هەزار گیانلەدەستدانیشی هەیە، ڕێژەی گیانلەدەستدان تێیدا لە هەرێمی کوردستان کەمترە و هاوشێوەی عێراق ڕێژەی گیانلەدەستدان لە ئەمریکاش %2.8.