گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەتح: ئەمەریکا لەگەڵ هەرێم ڕێککەوتووە بۆ دروستکردنی بنکەى سەربازى

2020.09.28 - 08:13
App store icon Play store icon Play store icon
فەتح: ئەمەریکا لەگەڵ هەرێم ڕێککەوتووە بۆ دروستکردنی بنکەى سەربازى

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى فەتح، بەئامانجگرتنى باڵیۆزخانە و نێردە دبلۆماسییەکانى لە عێراق رەتکردەوە و ڕێککەوتنى ئەمریکاى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بۆ دامەزراندنى بنکەى سەربازیى، ئاشکراکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حامد موسەوى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى فەتح لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند "هەڵوێستى هاوپەیمانى فەتح ڕوون و دیارە لەبارەى پاڵپشتیکردنى سەروەرى خاکى عێراق، بەئامانجگرتنى باڵیۆزخانە و نێردە دبلۆماسییەکان و بەتایبەت بەئامانجگرتنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق، ڕەتدەکەینەوە".

 

وتیشى "بوونى هێزى چەکدار لە دەرەوەى چوارچێوەى دەوڵەت وا دەکات وڵات ناسەقامگیر بێت و پێشنەکەوێت".

 

موسەوى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە دەستەى حەشدى شەعبى دامەزراوەیەکى سەربازییە و لەژێر فەرمانى فەرماندەیى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراقدایە.

 

بەوتەى پەرلەمانتارەکەى فەتح، ئەمریکا بەجۆرێکى جیاواز لە حکومەتى پێشووى عێراقى ڕوانیوە و ئاماژەى بەوەش کرد "ساڵى 2014 ئەمریکا ڕێککەوتنى لەگەڵ هەرێمى کوردستان ئەنجامداوە بۆ دامەزراندنى چەند بنکەیەکى سەربازیى لەسەر خاکى هەرێمى کوردستان.