گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆکەیەکی تورکی بە بەردەوامی بە ئاسمانی قەندیلدا دەسوڕێتەوە

2020.09.28 - 01:35
فڕۆکەیەکی تورکی بە بەردەوامی بە ئاسمانی قەندیلدا دەسوڕێتەوە

ناس کورد-

بەپێی ماڵپەڕی تایبەتی شوێنکەوتنی فڕۆکە لە جیهاندا، ماوەیەی چەند کاتژمێرێکە فڕۆکەیەکی سوپای تورکیان بە ئاسمانی قەندیل و دەڤەری ڕاپەڕیندا دەسوڕێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە بکات. 

 

فڕۆکەکە لە جۆری (بەیرەقدارTB2)ـە و بە بەردەوامی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دێت و دەچێت، وەک ئەوەى لە وێنەکەدا دیارە، چاوەڕێ دەکرێت فڕۆکەکە بۆردومانی ناوچە سەربازییەکانی پەکەکە بکات لە قەندیل یاخود زانیاری لەسەر ناوچەکان کۆبکاتەوە.

 

جوڵەی فڕۆکەکە لەم لینکەوە ببینە

 

ئەوە لەکاتێکدایە ماڵپەڕی ANFی سەر بە پەکەکە ڕایگەیاند، تورکیا ئامادەکاری دەکات کە لە ناوچەکانی کەشان و بەکتوریای سەر بە هەرێمی حەفتانین و گردی زەندورای سەر بە هەرێمی مەتینا دەست بە ئۆپڕاسیۆنێکی تری سەریازس بکات.

 

ماڵپەڕەکە بەناوی چەند سەرچاوەیەکەوە دەڵێت، "بۆ ئەو ئۆپڕاسیۆنە بڕیارە هێزە تایبەتەکانی جەندرمە لە شاری هاتایەوە جوڵەیان پێبکرێت و بهێنرێنە ناوچەکە و بەشێکیشیان لە گوندەکانی سەر بە قەزای زاخۆی باشوری کوردستان جێگری بکرێن."