گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میلیشیایەکى عێراق بە ’چەکى پێشکەوتوو’ هەڕەشە لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا دەکات 

2020.09.27 - 23:12
میلیشیایەکى عێراق بە ’چەکى پێشکەوتوو’ هەڕەشە لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا دەکات 

ناس کورد-

ئەمینداری گشتی جوڵانەوەى نوجەبا لەعێراق، باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا بە بنکەیەکی سەربازی لەبەرگی باڵیۆزخانەدا ناو دەبات و بە پێشێلکردنى سەروەرى خاکى عێراق تۆمەتبارى دەکات. 

 

ئەمڕۆ (یەکشەممە،27ی ئەیلولی 2020) ئەکرەم ئەلکەعبی، ئەمینداری گشتی جوڵانەوەی نوجەبا لەعێراق، لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر،رایگەیاند "چاوەڕێى هەڵوێستی فەرمی هەموو هێزەکان دەکەین لەبارەی بوونی ئەو سەربازگەیەی کە ئەمریکا لە ناوەڕاستی شاری بەغدا دایناوە وناوی لێناوە باڵیۆزخانە".

 

دەشڵیت " ئەو باڵیۆزخانەیە بووەتە هۆکاری وێرانکردنی عێراق".

 

کەعبی، جەخیشیکردەوە، "بەرگریکاران هەڵوێستی خۆیان هەیە، ئەگەرهاتووهەموو هێزەکانیش بێدەنگ بن، بەتایبەتی دوای ئەوەی چەکە پێشکەوتووەکان چوونە چوارچێوەی بەکارهێنانەوە".