گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد نووسراوێک لەو بارەیەوە بڵاودەکاتەوە

حکومەت دۆسیەى زەوییەکانى مامۆستایانى زانکۆى سلێمانى یەکلاکردەوە

2020.09.27 - 22:40
حکومەت دۆسیەى زەوییەکانى مامۆستایانى زانکۆى سلێمانى یەکلاکردەوە

ناس كورد-

حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا 700 پارچە زەوى لەچوارچێوەى پڕۆژەى یەکەى نیشتەجێ بوونى قولەرەیسى لەسەر مامۆستایانى زانکۆى سلێمانى تاپۆ بکرێت.

 

بەگوێرەى نوسراوێکى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران، بڕیاردراوە ئەو زەویانە لەسەر ئەو مامۆستایانەى زانکۆى سلێمانى تاپۆ بکرێت کە لە پڕۆژەکەدا بەشدارن، بەمەرجێک پێشتر لە زەوى و یەکەى نیشتەجێ بوون سودمەند نەبووبن.

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى "بە هیممەتی هەموو لایەک توانرا ڕێکارەکان تەواوبکەین و بودجەی جیاکردنەوەی زەوییەکانیش وەک پارێزگاری سلێمانی بگرینە ئەستۆ".