گه‌ڕان

Shadow Shadow

دودڵى ئێران لەنێوان ترامپ و بايدندا

2020.09.27 - 21:38

حسن فحص

لەگەڵ نزيكبونەوەى كاتى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا چاوەڕوانيەكانى ئێران بۆ ئەنجامەكانى ئەو هەڵبژاردنە لە زيادبوندايە، ناوەندى سياسى ئێرانيش دابەشبون بەسەر دوو بەرەدا يەكيان پێشبينى سەركەوتنى دۆناڵد ترامپ سەرۆكى ئێستا دەكات و ئەوى تريان مەيلى بەلاى گەڕانەوەى ديموكراتەكان و بۆ سەر دەسەڵات و سەركەوتنى جۆ بايدنە.

 

ئەم بارودۆخەش تەنها لەلاى لايەنە سەربازيە چاكسازييەكان و پارێزگارەكان نييە، بەڵكو بەسەر هەموو بەشەكانى ئەو دوو سەربازگەيەدا دابەش بوە، خوێندنەوەى هەر لايەنێك بۆ ئەنجامەكان و ئەو كەسەى ئيدارەى كۆشى سپى وەردەگرێت جياوازە و لەسەر بنەماى مەوداى كاردانەوە سياسيەكانە كە بارودۆخى ناوخۆيى و هەرێمى ئێران پشتى پێدەبەستێت.

 

سەرەڕاى ئەوەى ڕێبەرى باڵاى شۆڕشى ئێران دوو مانگ پێش ئێستا داواى لە بەرپرسان بەتايبەتى دەسەڵاتى جێبەجێكردن بە سەرۆكايەتى حەسەن ڕۆحانى كرد كە كارى ناوخۆيى و ڕوبەڕوبونەوەى قەيرانەكان كە كۆمەڵگەى ئابوريى ئێرانى و گوزەرانيان بەدەستيەوە دەناڵێنێت نەبەستێتەوە بە هەڵبژاردنەكانى ئەمريكا.

 

بەڵام دەنگە ناوخۆييەكان لە لايەنە جياوازەكانەوە كە سروشتێكى چاكسازييەكان هەيە ئەوەش سەرەڕاى هەندێك لايەنى پارێزگار بە شێوەيەك كاردەكەن پێيان وايە كە پەيوەندى لەنێوان بارودۆخى ناوخۆيى ئێران و هەڵبژاردنەكانى ئەمريكا بووە بە پەيوەندييەكى ئەنداميى و بەو كەسايەتييەى كە ئيدارەكەى كۆشى سپى وەردەگرێت كاريگەرى گەورە لەسەرى دروست دەكات.

 

ئەو دەنگانەش نەمان ئەويش دواى ئەوەى محەمەد باقر قاليباف سەرۆكى پەرلەمانى ئێران سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا وتى كە هيچ جياوازييەك لەنێوان گەڕانەوەى ترامپ و بردنەوەى بايدن نييە و باسى لەوەكرد "دوبارەبونەوەى ترامپ بە سەرۆك ياخود بونە سەرۆكى بايدن، هيچ گۆڕانكارييەك لە سياسەتە سەرەكيەكانى ئەو وڵاتە دروست ناكات كە ئامانج لێى لێدانى نەتەوەى ئێرانە، چونكە ڕكابەرى ئەمريكا لەگەڵ گەلى ئێرانييە و پێويستە ئاستى هێزى گەل بەرز بكەينەوە".

 

لەوانەيە ئەو كێشەيەى ڕوبەڕوى ڕژێمى ئێرانى دەبێتەوە لە ئەگەرى دوبارە بونەوەى ترامپ بە سەرۆك زياتر ئاڵۆز بێت و سەر لە سەركردايەتى ئێرانى بشێوێنێت لەوەى كە جۆ بايدن ببێت بە سەرۆكى ئەمريكا، ڕژێمى ئێران و سەركردايەتيەكەى چەندين ئاسۆى بەرزيان داناوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ دۆناڵ ترامپ و ئيدارە سياسى و ئەمنى و سەربازييەكەى، بەتايبەتى دواى تيرۆركردنى ژەنراڵ قاسم سولەيمانى كە ترامپ ڕايگەياند كە ئەو ڕاستەوخۆ بەرپرسە لە دەركردنى فەرمانى تيرۆركردنى.

 

ئەو سەركردايەتييە بارودۆخەكەى گەياندوەتە ئاستێك كە پاشگەزبونەوە لێى قورسە ئەويش كاتێك كە لە دادگاى لاهاى سكاڵاى بۆ ڕاوەدونانى بەرپرسانى كوشتنى قاسم سولەيمانى تۆمار كرد لە نێويشياندا دۆناڵد ترامپ سەرۆكى ئەمريكا، دواى ماوەيەكيش لەوە هەمان هەڵوێستى پيشاندا و ژەنراڵ حسێن سەلامى فەرماندەى سوپاى پاسداران وتى كە ئێران ڕاوەدوى هەموو ئەو كەسانە دەنێت كە بەشداربون لە پرۆسەى تیرۆرکردنەکە و دەستيان هەبوو تێيدا.

 

هەروەها حسێن شەريعەتدارى بەرپرسى ڕۆژنامەى "كەيهان" كە زمانحاڵى ڕژێمى ئێرانە و ئەركى شيكردنەوەى هەڵوێستەكانى ئێرانى پێ سپێردراوەو ئاماژەى بەوەداوە كە تۆڵەى ئێرانى دۆناڵد ترامپ سەرۆكى ئەمريكا دەگرێتەوە، جا لە دەسەڵاتدا بێت ياخود دەرەوەى دەسەڵات.

 

ئەو ڕاستيانە و ئەو هەڵوێستانە لەوانەيە ڕژێمى ئێران بخانە بەردەم پرسيارى چارەنوسسازەوە ئەگەر سازش بكات و بڕيار بدات لەگەڵ ترامپدا لەسەر مێزى گفتوگۆ دابنيشن كاتێك هەڵبژاردنى بردەوە، هەر سازشێک لەو چوارچێوەيەدا دەگۆڕدرێت بۆ دەرگايەك بۆ تێكدانى سەقامگيرى ڕژێمەكەى لە ڕووى سياسى و هەرێميشەوە و دەچێتە چوارچێوەى بازنەى چۆكدادان بۆ مەرجەكانى ئەمريكا ئەوەش بەبێ ئەوەى تواناى ئەوەى هەبێت پڕوپاگەندە بكات بۆ بەدەستهێنانى دەستكەوت لەلايەن ئيدارەيەكەوە كە سازشى كردوە. 

 

ئەوەش هەر خاڵێك كە ئێران لە ماوەى چەند مانگى ڕابردودا لە ئەنجومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى بە هاريكارى لەگەڵ ترويكاى ئەوروپا "بەريتانيا، فەرەنسا، ئەڵمانيا" و هاوپەيمانەكانى وەك چين و ڕوسيا بۆ شكستهێنان بە هەوڵەكانى ئەمريكا بۆ دەركردنى بڕيار لەلايەن ئەنجومەنەكەوە بۆ قەدەغەكردنى كڕينى چەك لەسەر ئێران و چالاككردنى ئاليەتى گەڕانەوە بۆ سزا نێودەوڵەتيەكان بەدەستى هێناوە دەسڕێتەوە.

 

لەوانەيە ئەو ئاڵۆزيانە لە پشت ئەو نەرمى نواندنەوە بێت كە ڕژێمى ئێرانى دەينوێنێت لە هەڵسوكەوتەكانيدا لەگەڵ داواكاريەكانى ئاژانسى نێودەوڵەتى بۆ وزەى ئەتۆمى كە لەلايەن ترويكاى ئەوروپيەوە پشتگيرى دەكرێت تايبەت بە پشكنينى دامەزراوە و پێگە ئێرانيەكان كە گومانى ئەوەيان لێدەكرێت بۆ چالاكى ئەتۆمى ڕێگەپێنەدراو بەكاردەهێنرێن، ئەمەش لەكاتێكدايە پێشتر ڕژێمى ئێرانى ڕەتيدەكردەوە كە چاودێرە نێودەوڵەتيەكان بچنە ئەو دامەزراوانەوە.

 

ئێران بەو نەرمى نواندنە لەگەڵ ئەوروپادا دەيەوێت ئەو دووفاقی بەكاربهێنێت كە لەنێوان ئەو وڵاتانە و ئيدارەى ئەمريكيدا هەيە لە دۆسیە نێودەوڵەتيەكان و پەيوەنديە دووقۆڵيەكان كە ژمارەيەكى زۆر بەڵێننامەى مێژوويى لە بوارەكانى هاريكارى تێدايە كە لە چەندين دەيەى ڕابردودا سەقامگير بوون بەڵام ترامپ تێكيدا ياخود پاشەكشەى كرد لێى لەوانەش سەپاندنى مەرجى قورس بەسەر هاوبەشە ئەوروپيەكانيدا لە بەرانبەر بەردەوامى هاريكارى و مانەوە لە چوارچێوەى ئەو بەڵێننامانەدا.

 

واتا تاران دەيەوێت لە ئەوروپا نزيك ببێتەوە و يەك بگرێت لەگەڵيدا ئەويش لەو بۆشايى زيانە هاوبەشانەى لەگەڵ ئيدارەى واشنتۆندا هەيانە لە زۆرێك لە دۆسیەکاندا، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى تەماحى ئابوريى گەورە دەخاتە بەردەم ئەو دەوڵەتانە كە ڕێگەيان پێبدات هاوبەشێكى سەرەكى بن لە پاڵ ڕوسيا و چين بۆ هەيكەلكردن و دوبارە بنيادنانەوەى ئابوريى ئێران كە لە لێوارى ڕوخاندايە بەهۆى كۆبونەوە سلبيەكانى كاريگەريەكانى سزاكانى ئەمريكا بۆ سەرى.

 

لەلايەكى ترەوە، هەندێك لايەنى سياسى لە هەردوو ڕەوتەکە پێيان وايە گەيشتنى بايدن بە دەسەڵات دەرفەتێك دەدات بە تاران بۆ دەرچون لە ملى ئەو شوشەيەى كە ئيدارەى ترامپ و سزاكان بۆيان داناوە، گۆڕانكارى ئيدارەى ئەمريكى لە بەرژەوەندى ديموكراتەكان ماناى ئەوە نييە كە پێويست ناكات بگەڕێنەوە سەر مێزى گفتوگۆ و باسكردنى سەرجەم ئەوەى لەنێوان هەردولادا ڕويداوە و ئەو گەشەسەندنانەى لە قەيرانەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و دۆسیەکانى ڕويانداوە، بەڵام لەوانەيە شێوازێكى جياواز لە مامەڵەى ئەمريكا بهێنێتە ئاراوە كە يەكەم كارى زيندوكردنەوەى ڕێكکەوتنى ئەتۆمى بێت كە بايدن و تيمەكەى ئاماژەيان بە پشتبەستن بەو بژاردەيە كردوە، ئەوەش سەرەڕاى گەڕاندنەوەى تواناى ئێران بۆ هەناردەكردنى نەوت بەبێ هيچ مەترسى و هۆشدارييەك، ئەوەش دەبێتە هۆى جوڵەى ئابوريى و سەرلەنوێ گەڕاندنەوەى بۆ ڕێڕەوى گەشەسەندن.

 

ئەو لايەن و ناوەندانە ئەوە ناشارنەوە كە گەڕانەوەى ديموكراتەكان بۆ كۆشکى سپى كاريگەرى لەسەر بارودۆخى سياسى ناوخۆيى ئێران دەبێت و باس لە بونى ترس و نيگەرانى دەكەن لە ناوەندەكانى دەسەڵات لەوەى كە ناچار ببن دەستيان بە جومگەكانى حوكمەوە شل بكەن و دەرفەت بۆ لايەنە سياسيە جياوازەكانى تر بكرێتەوە تا بەشدارى لە حكومداريدا بكەن.

 

هەروەها ئەو گۆڕانكارييانە ببێتە دەروازەيەك بۆيان لە هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ئێراندا كە بڕيارە لە ڕۆژى 18ى حوزەيرانى 2021 ئەنجام بدرێت، بەشێوەيەك هەڕەشە لەسەر هەوڵەكانى ڕژێمى ئێران دروستبكات بۆ گەڕاندنەوەى پێگەى دەسەڵاتى جێبەجێكردن ئەويش لەرێگەى يەكخستنى هەرسىێ سەرۆكايەتييەكە (جێبەجێكردن، ياسادانان و دادوەريى) لەژێر كۆنترۆڵى خۆيدا، كە ڕێگەى پێدەدات بڕيار لە ئاراستەكانى سياسەتەكان و هەڵوێستەكانى ئێران لەناوخۆ و دەرەوە بدات.

 

ئايا سەرۆك كۆمارى ئێران دەستپێشخەرى دەكات بۆ ئاراستەكردنى نامەيەكى پيرۆزبايى بۆ هاوتا ئەمريكييەكەى ئەگەر جۆ بايدن سەرۆكايەتى بردەوە و ڕێگەى لەبەردەم زيندوكردنەوەى رێكکەوتنى ئەتۆمى كردەوە، ياخود تاران بەرەو توندڕەوى زياتر دەڕوات ئەگەر دۆناڵد ترامپ گەڕايەوە سەر دەسەڵات؟، پرسيارەكان بەهەڵواستراوى دەمێننەوە و چاوەڕێى يەكلاكردنەوەى ئەو دودڵيەن كە پەيوەنديەكانى نێوان هەردولا پێيدا دەڕوات لەماوەى ئەم چەند مانگەى ساڵى 2020 كە ماوە.