گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى ناوخۆى عێراق لیژنەیەک رەوانەى هەرێم دەکات

2020.09.27 - 19:55
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى ناوخۆى عێراق لیژنەیەک رەوانەى هەرێم دەکات

ناس کورد-

وەزارەتى ناوخۆى عێراق لیژنەیەکى هاوبەشى رەوانەى هەرێمى کوردستان کرد، بەمەبەستى دەرکردنى کارتى نیشتیمانى بۆ ئەو ئاوارانەى لە کەمپەکانى هەرێم نیشتەجێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى وەزارەتەکە کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، ناردنى لیژنەکە لەسەر فەرمانى عوسمان غانمى وەزیرى ناوخۆ بووە، بەمەبەستى دەرکردنى کارتى نیشتیمانى بۆ ئاوارەکان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنەکە ئەمڕۆ توانیویەتى زیاتر لە 600 کارتى نیشتیمانى بۆ ئاوارەکان دەربکات، هەروەها ژمارەى پێناس و بەڵگەنامەى پێویست بۆ زیاتر لە دوو هەزار ئاوارە دەرکراوە و رادەستیان دەکرێت.

 

بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق، لە ئێستادا 291 هەزار و 55 ئاوارە کە بەسەر 59 هەزار و 316 خێزاندا دابەشبوون لە 47 کەمپ نیشتەجێن، کە زۆربەیان لە دهۆک و موسڵ و هەولێرن.