گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارەى مووچەى فەرمانبەران گەیشتووەتە هەرێم؟

لێدوانى بانکى ناوەندى لەبارەى رەوانەکردنى پارە لەبەغداوە بۆ هەرێم

2020.09.27 - 17:31
لێدوانى بانکى ناوەندى لەبارەى رەوانەکردنى پارە لەبەغداوە بۆ هەرێم

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە لقى هەرێمى بانکى ناوەندى عێراق ڕایگەیاند، هێشتا بەغدا پارەى تایبەت بە موچەى فەرمانبەرانى رەوانەى بانکەکە نەکردووە و هەرکات گەیشت ڕایدەگەیەنن.

 

سەرچاوەکە ئەمڕۆ (یەکشەممە) بە ناس کوردى ڕاگەیاند "تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکى تایبەت بە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم رەوانەى بانکەکە نەکراوە".

 

وتیشى "هیچ وادەیەک دیار نییە بۆ ناردنى پارەکە، هەرکات لەلایەن بەغداوە نێردراو و گەیشتە دەستمان ڕایدەگەیەنین".

 

بەپێی رێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا، حکومەتى عێراق تاکۆتایی ئەمساڵ مانگانە 320 ملیار دینار بۆ موچەى فەرمانبەران دەنێرێت، لەبەرانبەر نیوەى داهاتى گومرگەکان. بەڵام بۆ ئەم مانگە هێشتا پارەکە رەوانە نەکراوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە زیاتر لە 35 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی موچەدا تیپەڕبووە و هێشتا دەست بە دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە نەکراوە، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی پێشتر بە ناس کوردى ڕاگەیاندبوو، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.  

 

سەرچاوەکە باسى لەوەکردبوو "تاوەکو ئێستا پارەکەی بەغدا نەگەیشتووەتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی، بەڵام ئەویش لەدوو ڕۆژی داهاتوودا دەگات".