ناس کورد-
وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌كانی 70 و 80 خراوەتە سه‌ر وه‌زاره‌تەکە، بەوەش ته‌واوی موچه و بودجه‌ى ئەو دوو یەکەیە له‌ژێر ووردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تدا دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەى بەوە کردووە، له‌رۆژی 21ی ئه‌یلولی 2020 پاڵپشت به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ده‌یه‌م له‌یاسای چاكسازی، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری هاوبه‌شی سه‌ربازی، به واژووی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمیریاریه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80ی درا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەگوێرەى بڕیاره‌كه یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌و پێیه‌ش هاوتای هێزه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ت، ته‌واوی موچه و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ژمێركاری بودجه و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر وردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ ئەوە كراوه له مادده‌ی 3 ناو یاسای ژماره 19ی ساڵی 2007ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
وەزارەتى پێشمەرگە باسى لەوەشکردووە، به جێبه‌جێكردنی ئەو بڕیارە به‌پێی مادده 10ی یاسای چاكسازی، فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه و ژمێركاری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌ژێر رۆشنایی فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه وردبینی و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه ده‌كرێت، هه‌روه‌ك دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به‌هه‌موو پێدوایستییه یاساییه‌كانه‌وه دروستده‌كرێت.
هێزەکانى یەکەى 70 کەسەر بە یەکێتى و یەکەى 80 کە سەر بە پارتیە، هێشتا لەچوارچێوەى هێزەکانى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگەدا یەکنەخراون و لەدەرەوەى وەزارەتەکەن.