گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ناس کورد

دواین زانیاری لەبارەى هاتنی نەوتی سپی لە بەغداوە بۆ هەرێم

2020.09.27 - 15:56
App store icon Play store icon Play store icon
دواین زانیاری لەبارەى هاتنی نەوتی سپی لە بەغداوە بۆ هەرێم

ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی بابەتە سوتەمەنییەکانی سەربە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، نوسراویان ئاڕاستەی پاڵاوگەی کەرکوک کردووە بۆ ئەوەی بە زووترین کات نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت وجەختیشکردەوە، دوای دەرچوونی فەرمانەکە لەلایەن خودی وەزیری نەوتی عێراقەوە، میکانزم وکاتی دابەشکردنی ئەو بڕە نەوتە دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی ئەیلولی 2020، عەلی سەباح، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بابەتە سوتەمەنییەکان لە وەزارەتی نەوتی عێراق تایبەت بەناس کوردی ڕاگەیاند: "فەرمانی دیوانی لە هەفتەی ڕابردوودا دەرکراوە بۆ پڕکردنەوەی پێدوایستەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی، بەڕێوەبەرایەتی بابەتە سوتەمەنییەکانیش هەر لەوهەفتەیدا نوسراوی بۆ پاڵاوگەی کەرکوک کردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەوبڕیارە".

 

وتیشی: "بڕی ئەو نەوتەی کە بڕیارە ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان بکرێت (50) ملیۆن مەترسێجایە، بەشێکی زۆری نەوتەکە لە پاڵاوگەی کەرکوکەوە دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوەش بەهۆی نزیکییەوە لە پارێزگاکانی هەرێم، بڕەکەی دیکەش لە عەمبارەکانی ڕەسافەی شاری بەغداوە دەچێتە هەرێم".

 

لەبارەی کاتی دابەشکردن و میکانزمی دابەشکردنەکەی سەباح وتی: "ئەو پرسە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، چونکە لەکاتی واژۆکردنی فەرمانەکە، پرسەکە دەچێتە گۆڕەپانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوان کات ومیکانزمی دابەشکردنی نەوتەکە دەگرنە ئەستۆ".