گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بایکۆت لە چەمچەماڵ ڕاگەیەنرا: وەڵامی هیج نوسراوێكی پەروەردە نادەینەوە

2020.09.27 - 15:31
App store icon Play store icon Play store icon
بایکۆت لە چەمچەماڵ ڕاگەیەنرا: وەڵامی هیج نوسراوێكی پەروەردە نادەینەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرانی ئامادەییەکانی سنوری پەرەوەردەی چەمچەماڵ بڕیاری بایکۆتی دەوامیان دا و دەڵێن، وەڵامی هیچ نوسراوێکی پەروەردە نادەنەوە تاوەکو حکومەت داواکارییەکانیان جێبەجێنەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی ئەیلولی 2020، لەڕاگەیەندراوێکدا کەبەناوی بەڕێوەبەرانی ئامادەییەکانی سنوری پەروەردەی چەمچەماڵ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە: " بەکۆی دەنگی زۆرینەی بەرێوەبەری ئامادەییەکانی سنوری پەروەردەی چەمچەماڵ بڕیارماندا تاکو 10\10\ 2020 بایکۆتی دەوام بکەین."

 

ئاماژەیان بەوەشكردووە، بەهیچ شێوەیەک وەڵامی هیچ نوسراوێکی پەروەردە نادەنەوە، تاکو حکومەت ئەم داواکاریانەمین بۆجێبەجێ دەکات:

 

 1- پێدانی مووچە بەبێ لێ برین

2- پێدانی مووچە 30رۆژ جارێک بەبێ دواکەوتن.

3_ پێدانی بەرزە موچە بەمامۆستایان وفەرمانبەران .

4- رەتکردنەوەی سیستەمی خوێندنی ئونلاینوئەلکترونی.

 

ئەمڕۆ ئەکشەممە، لەگەڵ لێدانی زەنگی دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵ لەهەرێمی کوردستان، زەنگی بایکۆت و ناڕەزایی و خۆپیشاندانیش لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێم لێدرا.