ناس كورد-
توێژینەوەیەكی ئەكادیمی لەسەر هۆكاری چڕبوونەوەی توندڕەوی و تیرۆر لە ناوچە جێناكۆكەكان هەڵوێستە دەكات و ئەوە دەخاتەڕوو كە سەرهەڵدانی گروپی توندڕەو و دیاردەی تیرۆر ئەگەرێكی بەهێزە لەبەر كۆمەڵێك هۆكار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
توێژینەوەكە كە هەریەك لە سەنگەر یوسف ساڵح و عەبدول سەمیع محەمەد ڕەحمان، لە ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بۆ گۆڤاری ئایندەناسی (ژمارە 3)ی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەییان ئامادەكردووە، جەخت لەوە دەكاتەوە "بارودۆخی ناوچه جێناكۆكەكان به جۆرێكه كه هێشتا زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌سه‌ندنی بیری توندڕەویی تێدا به‌دی ده‌كرێت".
لەبارەی هۆكاری ئەوەی ئه‌و ناوچانه تا ئێستا ژینگه‌یه‌كی له‌بارن بۆ گروپه توندڕەوه‌كان، توێژینەوەكە ئەوە دەخاتەڕوو، هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی بیری توندڕەوی له‌م ناوچانه؛ تا ئاستێكی مه‌ترسیدار كەڵەكەبوون، ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی له‌و ململانێ و به‌ریه‌ككه‌وتنانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕۆژانه له‌نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌م ناوچانه ڕوو ده‌ده‌ن تا ده‌گات به‌و چالاكییانه‌ی كه گرووپه توندڕە و تیرۆریستییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
هەروەها ئەوەش ڕوون دەكاتەوە، به به‌راورد به ڕاده‌ی مه‌ترسییه‌كان، هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان زۆر لاواز و ناكاریگه‌رن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه بیری توندڕەوی و تیرۆر به‌رهه‌م ده‌هێنن، بۆیه ئاسانە پێشبینیی ئه‌وه بكرێت كه بیری توندڕەوی زیاتر له‌م ناوچانه ته‌شه‌نه بكات و له هه‌ر ساتێك‌دا به هۆی بوونی ئه‌م زه‌مینانه‌وه؛ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرووپه تیرۆرستییه‌كان ئه‌گه‌رێكی به‌هێز بێت.
بەپێی توێژینەوەكە په‌یوه‌ندیی نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌م ناوچانه به خراپترین دۆخی خۆیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌موو جیاوازییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كان به پاڵنه‌ری سیاسی تا ئاستێكی مه‌ترسیدار قووڵ كراونه‌ته‌وه و له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه یه‌كانگیرییه‌ك به‌دی ناكرێت، به‌مه‌ش پایه‌كانی بیری توندڕەوی زیاتر قایمتر ده‌بێت.
هەروەها توێژینەوەكە باس لەوە لەدەكات به هۆی به‌سه‌ربازیكردنی ئه‌و ناوچانه‌وه، مه‌ترسیی سه‌ر چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان، به‌تایبه‌تییش كاری ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان، تا دێت زیاتر ده‌بێت. له ڕووی په‌روه‌رده‌ییشه‌وه دابڕانی زیاتر به‌دی ده‌كرێت، خه‌ریكه ده‌گاته ئاستی ئه‌وه‌ی زمانێكی هاوبه‌ش له نێوانیاندا نه‌بێت كه له یه‌كتری تێبگه‌ن، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت له داهاتوودا زیاتر به یه‌كتر نامۆ بن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده نه‌بووەته به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌ها و بنه‌مای مه‌ده‌نیی هاوبه‌ش له نێوانیاندا.
بەپێی قسەی ئامادەكارانی توێژینەوەكە ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ی زیاتر ئاڵۆزتر كردووه، بارودۆخی ئه‌منی و ڕۆڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه له‌و ناوچانه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌قامگیرییان دروست نه‌كردووه، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه؛ بۆخۆی سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیری و قووڵكردنی ململانێی نێوان پیكهاته‌كانه كه پێشبینیی ئه‌وه ناكرێت له ئاینده‌ی نزیكدا باشتر بێت.