گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

نێیمار بە مارسێلۆی ڕاگەیاندووە دەیەوێت ساڵی داهاتوو لە مەدرید بێت

2019.04.30 - 13:17
App store icon Play store icon Play store icon
نێیمار بە مارسێلۆی ڕاگەیاندووە دەیەوێت ساڵی داهاتوو لە مەدرید بێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەرنامەیەکی کەناڵی مێگای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، نێیماری بەڕازیلی بە مارسێلۆی هاونیشتیمانی ڕاگەیاندووە دەیەوێت ساڵی داهاتوو لە مەدرید بێت. بەرنامەی بەناوبانگی چیرینگیتۆی کەناڵی میگای ئیسپانی ئاشکرای کردووە، نێیمار بێزارە لەو دۆخەی ئێستای کە لە پاریس سانجێرمان تێیدایە لەڕێگەی واتسئاپەوە بە مارسێلۆی هاونیشتیمانی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕاگەیاندووە، دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە مەدرید یاری بکات. بوونی کۆمەڵێک یاریزانی بەڕازیلی لە یانەی شاهانە و هاوڕێیەتییان لەگەڵ نێیمار بەتایبەتی مارسێلۆ و کاسیمێرۆ و ڤینسیۆس هۆکارێکی دیکەن کە نێیمار ئارەزوو دەکات پەیوەندی بە مەدریدەوە بکات و بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەرنامەیە ئەو یاریزانانەش دەزانن کە نێیمار دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە بکات. نێیماری بەڕازیلی ساڵی 2017 بە بڕی 220 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشەلۆنەوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانی فەڕەنسیەوە کرد، بەهیوای ئەوەی وەک ئەستێرەی یەکەم لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکە نازناوی چامپیۆنس لیگ بەدەستبهێنێت و ببێتە باشرین یاریزانی جیهان، بەڵام ئاواتەکەی نێیمار بەدی نەهات. هاوکات دوای هاتنی مباپێی فەڕەنسی و ڕکابەریکردنی لەگەڵ نێیمار ئێستا یاریزانە بەڕازیلییەکە بەتەنها ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی نییە، بۆیە دەیەوێت ساڵی داهاتوو ببێتە ئەستێرەی یەکەمی یانەی شاهانە و لەو ڕێگەیەوە ببێتە باشترین یاریزانی جیهان.