گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاتی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکراکرا

2020.09.27 - 10:29
کاتی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکراکرا

ناس کورد-

زیاتر لە 35 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی موچەدا تیپەڕبووە و هێشتا دەست بە دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە نەکراوە، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەست بەداشکردنی موچە دەکرێت.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان بکرێت."

 

وتیشی: "تاوەکو ئێستا پارەکەی بەغدا نەگەیشتووەتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی، بەڵام ئەویش لەدوو ڕۆژی داهاتوودا دەگات."

 

بەوتەی سەرچاوەکە، هەوڵدەدرێت تاوەکو کۆتایی هەفتەی داهاتوو موچەی تەواوی موچەخۆران دابەشبکرێت.

 

دوای ئەوەی موچەی دوو مانگی ڕابردوو، بە لێبڕینی %21 دابەشکرا، بۆ ئەم مانگە بڕی لێبڕینەکە کەمکراوەتەوە بۆ %18 و بڕیارە بەو میکانیزمە دابەشبکرێت.