ناس کورد-
سەرچاوەیەکى ئەمنی لە پارێزگاى کەرکوک ئاشکراى کرد، فەرمانبەرێکى بیانی لەناو بارەگاى نوێنەرایەتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە فڕۆکەخانەى پارێزگاکە کوژراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەو کەسە پزیشکە و ناوی ڕۆناڵد سانتۆس، بە کوژراوى لەناو بارەگاى نوێنەرایەتى نەتەوە یەکگرتووەکان لەناو فڕۆکەخانەکە دۆزراوەتەوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، هاوڵاتیە کوژراوە بە ڕەگەز فلیپینییە و وەکو فەرمانبەر لە نوێنەرایەتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە فڕۆکەخانەى پارێزگاکە کارى کردووە و بەتەنیشتیەوە چەکى سپى هەبووە.
سەرچاوەکەى ناس کورد باسى لەوەش کرد، تا ئێستا ئەوە ڕووننەبووەتەوە ڕوداوەکە کوشتنى بەئەنقەستە یاخود خۆکوشتنە.