گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئێمەش موچەمان دواکەوتووە’’

پەروەردەی سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی مامۆستایان ڕاگەیاند

2020.09.27 - 09:16
پەروەردەی سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی مامۆستایان ڕاگەیاند

ناس کورد-

لەدوای لێدانی زەنگی دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵ، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی پەیامێکی ئاڕاستەی مامۆستایانی ناڕازی کرد و ڕایگەیاند، پشتگیرییان لێدەکەن و لەگەڵ داواکردنی مافە ڕەواکانیاندان.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی ئەیلولی 2020، زەنگی دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان لێدرا و لەشاری سلێمانی، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لەدوای دەستپێکردنی خوێندنی پۆلی 12، لەمڕۆوە تاوەکو 10ی مانگی داهاتوو، خوێندنی پۆلی یەک و دووش دەستپێدەکات."

 

وتیشی: "پەیامێکم هەیە بۆ مامۆستایان کە ئەمڕۆ بەنیازی ڕێپێوانن، ئێمە لەچوار ساڵی ڕابردوودا پشتیوانتان بووین و دڵنیابن ئێستاش پشتیوانین و هەوڵدەدەین سەرجەم داوا ڕەواکانتان جێبەجێبکرێت و بێ موچەیی و لێبڕین ئێمەشی گرتووەتەوە."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەمیانەی لێدانی زەنگی خوێندنی ئەمساڵ لەشاری هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بەهیچ شێوەیەک باسی لە گرفت و داواکارییەکانی مامۆستایان نەکرد و ڕایگەیاند: "سوپاسێکی گەرمی مامۆستایان دەکەین کە بەردەوامن لە خزمەتکردن."

 

زیاتر بخوێنەوە: کچە خوێندکارێک نامەیەکی دایە مەسرور بارزانی و شتێکی پێ وت