گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵەکەى چی بووە؟

ڕۆژنامەیەکی خامنەیی هێرش دەکاتە سەر سیستانی: هەڵەتان کرد

2020.09.27 - 08:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەکی خامنەیی هێرش دەکاتە سەر سیستانی: هەڵەتان کرد

ناس کورد-

ڕۆژنامەى کەیهانى سەر بە نوسینگەى عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵاى شۆڕشی ئیسلامی ئێران هێرش دەکاتە سەر عەلى سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق و داواى لێ دەکات پاشگەزبێتەوە لەو داواکارییەى کە ئاڕاستەى نەتەوە یەکگرتووەکانى کرد بۆ سەرپەرشتیکردنى هەڵبژاردنەکانى عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە میانەى وتارێکدا کە لە لاپەڕەى یەکەم بڵاوى کردووەتەوە، حوسێن شەریعەتمەدار، سەرنوسەر و نوێنەرى عەلى خامنەیى لە ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە، بانگهێشتی سیستانى بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرپەرشتیکردنى هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەى عێراق شایەنى پێگەکەى نییە.

 

شەریعەتمەدارى دەشڵێت: "هەڵەتان کرد بەو داوایەتان لە نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان، دەى گرفتێک نییە، بەڵام ئەوە ڕاستبکەنەوە و بڵێن قسەیەکى وەهاتان نەکردووە."

 

زیاتر بخوێنەوە: ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سیستانی و نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق

 

نوێنەرەکەى خامنەیى پێی وایە داواکردن لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەرپەرشتیکردنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە مەبەستى گەرەنتیکردنى پاکیەکەى، واتاى ڕاگەیاندنى مایەپوچیى سیاسیى دەگەیەنێت.

 

شەریعەتمەدارى ڕوونیشى کردووەتەوە، داوایەکى لەو جۆرە لەگەڵ پێگە و شکۆى بەرزى ئایەتوڵا سیستانى یەک ناگرێتەوە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش پێویستى بە سیستانى هەیە بۆ سەرپەرشتیکردنى هەڵبژاردنەکان و دووەمیش ئەو داواکارییە لەگەڵ پێگەى عێراق وەکو وڵاتێکى سەربەخۆ ناگونجێت.

 

لە کۆتایى وتارەکەشیدا، سەرنوسەرى ڕۆژنامەى کەیهان باسى لەوەش کردووە، لەو بڕوایەدا هەڵەیەک لە ئامادە کردنى ڕاپۆرتەکەدا هەیە لەکاتى دیدارى نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ سیستانیدا و نوسینگەکەشى بە وردى لەوەى نەڕوانیووە و داواش دەکات نوسینگەکەى سیستانى ئەو ڕاپۆرتە ڕاست بکاتەوە.