ناس کورد-
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لە ماوەى یەک هەفتەدا، 18-24ی ئەیلولی 2020، ڤایرۆسی کۆرۆنا 145 کەسی لە هەرێمی کوردستان کوشتووە، هەروەها چوار هەزار و 749 توشبووی نوێش دەستنیشانکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارەکە کە وەزارەت بڵاویکردووەتەوە، لەو هەفتەیەدا دهۆک زۆرترین ژمارەى توشبوونی هەیە، بەڵام سلێمانی زۆرترین ژمارەى مردنی بە ڤایرۆسەکە هەیە.
هەروەها سێ هەزار و 411 توشبوو نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
بە کۆی گشتی، لە ئێستادا 45 هەزار و 215 توشبوو لە هەرێم هەن، لەوانە 28 هەزار و 938 کەسیان چاکبوونەتەوە، واتە بەڕێژەى 64%، هەروەها هەزار و 650 توشبوو مردوون، واتە 3.6% کۆی توشبووان.