گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری تەندروستی ڕونکردنەوە لەسەر وێنەی ’’ناو ئاپۆڕای ڕیفراندۆم’’ دەدات

2020.09.27 - 00:09
وەزیری تەندروستی ڕونکردنەوە لەسەر وێنەی ’’ناو ئاپۆڕای ڕیفراندۆم’’ دەدات

ناس کورد-

نوسینگەی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی لەسەر وێنەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، چەند پەیج و ئەكاونتێكی ڕۆژنامەوانی بە هەڵەدا چوون بەوەى "ئەو وێنەیە نوێیە و بێ خۆپارێزی تەندروستییە".

 

لە ڕونکردنەوەکەی نوسینگەی سامانی بەرزنجیدا هاتووە، "لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین كەوا ئەم وێنەیە سێ ساڵ پێش ئێستایە لەكاتی شەوی ئاهەنگی كردنەوەی كەرنەڤاڵی ڕیفراندۆم لە ناو سەنتەری شاری هەولێر لە ڕێكەوتی 5ی ئەیلولی 2017."

 

دەشڵێت، "ساڵانە یادكردنەوە و بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانەی یادگاری، وێرای ئەوەی شانازیەكی گەورەی هەموو بەشداربووانی ڕیفراندۆمە لەهەمان کاتدا مێژوویەكی مەزن و خۆشحاڵی بەردەوامە بۆ ئەو یادەوەریانە، بەڵام بەداخەوە هەندێك لە پەیجی میدیایی بەبێ وردبوونەوە و بەدواداچوون لەم بابەتانە بۆ بەلاڕێدابردن دەبنە هۆكاری كەمبوونەوە و نەمانی متمانەی هاووڵاتیان بەم پەیجانە."

 

زیاتر بخوێنەوە: وەزیری تەندروستی لەناو ئاپۆڕای ڕیفراندۆمدا