گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا و خۆر و ڤیتامین D چ پەیوەندییەکیان بەیەکەوە هەیە؟

2020.09.26 - 23:22
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا و خۆر و ڤیتامین D چ پەیوەندییەکیان بەیەکەوە هەیە؟

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، ئەو کەسانەی کە ڕێژەیەکی باش لەڤیتامین (D ) لەجەستەیانداهەیە کەمتر دووچاری مردن دەبنەوە لە کاتی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەگوێرەی توێژینەوەکە، بوونی ئەو ڤیتامینە مرۆڤ لەتوشبوون بە نەخۆشییەکە دەپارێزێت، هەربۆیە ئامۆژگاری خەڵک دەکات زیاتر خۆیان بخەنەبەر تیشکی خۆر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن مایکل هۆڵێک، مامۆستا لە زانکۆی (بۆستن) لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کە لەشیان دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (D) بەڕێژەی لە 52% دووچاری مردن نابنەوە ئەگەرهاتوو تۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەو کەسانەشی کە بەدەست کەمی ئەو ڤیتامینەوە دەناڵێنن ئەگەری مردنیان بە ڤایرۆسەکە زۆرترە. 

 

توێژینەوەکە جەختیلەوەشکردووەتەوە: "ئەو کەسانەی کە ڕێژەی ڤیتامین (D) لە جەستەیاندا زۆرە، بەڕێژەی 54% کەمتر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، چونکە بوونی ئەو ڤیتامینە زیاتر سیستمی بەرگریی لەشی مرۆڤ پتەوتر دەکات و یارمەتی دەدات هەموو جۆرە هەوکردنێک لەناوببات".

 

هۆڵێک، لە توێژینەوەکەیدا ڕوونیکردووەتەوە: "سەرچاوەی سەرەکیی ئەو ڤیتامینە تیشکی خۆرە، بۆیە ئەو کەسانەی کە زیاتر بەرتیشکی خۆردەکەون ڕێژەی ئەو ڤیتامینە لە جەستەیاندا زۆرە و بەشێوەیەکی سروشتی وەریانگرتووە".

 

توێژەرە ئەمریکییەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، توێژینەوەکەی ئەوە دەسەلمێنێت  بوونی ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامین(D) لە جەستەی مرۆڤەکاندا بە شێوەیەکی کارا لە لێکەوتەکانی نەخۆشییەکە دەیانپارێزێت. 

 

هەر بەگوێرەی توێژینەوەکە، لە 42%ی دانیشتوانی ئەمریکا بەدەست کەمی ئەو ڤیتامینەوە دەناڵێنن و لە 20%ی دانیشتوانی بەریتانیاش کێشەی کەمی ئەو ڤیتامینەیان هەیە.