گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەهار: خامنەیی خۆی بۆ نۆشینی ژەهر ئامادە دەكات

2020.09.26 - 23:12
نەهار: خامنەیی خۆی بۆ نۆشینی ژەهر ئامادە دەكات

ناس کورد-

رۆژنامەی نەهاری لوبنانی ستایشكردنی بڕیاری راگرتنی جەنگی هەشت ساڵەی لەلایەن عەلی خامنەییەوە بە ئامادەكاری ناوبراو بۆ "نۆشینی پەرداخی ژەهر" لێكداوەتەوە لەگەڵ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.

 

رۆژنامەی نەهار لە ژمارەی ئەمڕۆ شەممە 26 ئەیلولی 2020، لەمیانەی شیكارێكدا بەناونیشانی "خامنەیی ئاماژە بە پەرداخێك ژەهریتر دەكات.." باسی لەوە كردووە، لێدوانەكانی ئەمدواییەی عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئێرانی لەمیانەی دیدار لەگەڵ فەرماندەكانی سوپای پاسداران كە ستایشی بڕیاری خومەینی بوو بۆ "نۆشینی پەرداخی ژەهری" راگرتنی جەنگی عێراق _ ئێران، ئاماژەیە لەبارەی ئامادەیی ناوبراو بۆ دووبارەكردنەوەی هەمان هەڵوێست لەگەڵ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەپێناو پاراستنی رژێمی ئێرانیدا كە ئێستا خراپترین دۆخی ئابووری بەسەر دەبات.

 

رۆژنامەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، بڕو جۆری ئەو ژەهرەی خامنەیی دەیخواتەوە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمەریكا كەوتووە كە خۆی لە نەرمكێشی رژێمی ئێرانیدا دەبینێتەوە بۆ دۆناڵد تڕەمپ یان جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراتەكان.