گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەلەفزیۆنی ئێران: سوپاسالاری ئێران بۆ پرسێکی گرنگ دەگاتە بەغدا

2020.09.26 - 23:03
تەلەفزیۆنی ئێران: سوپاسالاری ئێران بۆ پرسێکی گرنگ دەگاتە بەغدا

ناس کورد-

تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە، محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەگاتە بەغدای پایتەختی عێراق و دوو ڕۆژ لەعێراق دەمێنێتەوە.

 

بەگوێرەی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، سوپاساڵاری ئێران لەسەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبارەی هەماهەنگییە سەربازییەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆ دەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها دۆسیەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکان.