گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج بيركردنەوەى هەڵە دەربارەى ڤايرۆسى كۆرۆنا

2020.09.26 - 22:44
پێنج بيركردنەوەى هەڵە دەربارەى ڤايرۆسى كۆرۆنا

ناس کورد-

زانيارى و ڕێنماييەكانى ئەنتۆنيۆ فاوچى، گەورە زاناى ئەمريكى لە بوارى پەتاكان كە بەردەوام دەگۆڕان، بووە هۆى سەرلێشێوانى خەڵك و بڵاوبوونەوەى چەند بيركردنەوەيەكى هەڵە دەربارەى ڤايرۆسى كۆرۆنا.

 

بەپێى ڕاپۆرتێكى تۆڕى CNN ى ئەمريكى پێنج بيركردنەوە دەربارەى كۆرۆنا هەن كە هەڵەن، ئەوانيش:

 

كۆرۆنا و گەنجان

لەسەرەتاى ساڵى 2020، قسەى زۆر لەسەر ئەوە دەكرا كە كۆرۆنا زياتر لەسەر بەتەمەنەكان مەترسى هەيە و نيشانەكانى قورسن و گەنجان پارێزراون دژى.

 

لە ڕاستيدا، بەپێى لێكۆڵينەوەكانى ناوەندى كۆنترۆڵكردنى نەخۆشيەكان و خۆپاراستن لێيان لە ئەمريكا، گەنجانيش بەتايبەتى ئەوانەى تەمەنيان لەنێوان 20 بۆ 29 ساڵدايە زياتر لە 20%ى توشبووانى ڤايرۆسى كۆرۆنان لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا لە مانگەكانى شەش و حەوت و هەشت، ئەوەش بەرزترين رێژەى توشبووانە لەناو قۆناغە جياوازەكانى تەمەندا.

 

دەمامك ناتپارێزێت

ئەمەش يەكێك لە هەڵەترين بيركردنەوەكان كە جێى مشتومڕێكى زۆرە، لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى كۆرۆنا دەوترا دەمامك زۆر گرنگ نييە بۆ ئەوانەى كە بەركەوتنى ڕاستەوخۆيان لەگەڵ توشبوواندا نييە.

 

لەکاتێکدا دەمامك بووەتە ڕاستييەك كە خۆلادان نييە لێى، ئەوەش دواى ئەوەى دوو ڕاستى زۆر گرنگ دەركەوتن، يەكەميان ئەوەيە كە خەڵك دەتوانن ڤايرۆسەكە بگوازنەوە تەنانەت ئەگەر هيچ نيشانەيەكيشيان نەبوو، دووەميش ئەوەيە كە ڤايرۆسەكە بە هەوادا دەگوازرێتەوە ئەويش لەرێگەى پرژەى كۆكە و پژمەى توشبووانەوە كە ڤايرۆسەكە بۆ ماوەيەك لە هەوادا دەمێنێتەوە.

 

توشبوون تەنها لەرێگەى پەيوەندى ڕاستەوخۆ بە توشبووەوە دەبێت

لەنێوان 61 كەسدا لە تيمى ميوزيكى كەنيسەى واشنتۆن تەنها يەك كەس نيشانەكانى توشبوون بە ڤايرۆسەكەى هەبوو، دواى 2 كاژمێر و 30 خولەك لە ڕاهێنان لە دوو ڕۆژى جياوازدا 87% ى گروپەكە توشبووى ڤايرۆسەكە بوون.

 

ئەوەش لەكاتێكى زوودا بووە بەڵگە بۆ ئەوەى كە ڤايرۆسەكە تەنها لەڕێگەى بەركەوتنەوە لەگەڵ توشبوو ياخود لەرێگەى پرژەكانى ئامێرى هەناسەدانەوە كە دێنە دەرەوە و بەر تەنەكان دەكەون ناگوازرێتەوە بەڵكو لەرێگەى ئەو پرژانەش كە لە هەوادا دەمێننەوە دەگوازرێتەوە.

 

كۆرۆنا وەك و ئەنفلۆنزا وايە

ڕاستە ئەنفلۆنزا و كۆرۆناش كە هەردوكيان كاريگەريان لەسەر دەزگاى هەناسەدان هەيە لە هەندێك ڕووەوە لە يەك دەچن وەك بوونى تا و ماندوبون و كۆكە، هەروەها لە هەدوو ڤايرۆسەكەدا توشبووان لە يەكێكە بۆ يەكێكى تر جياوازە، بەڵام ڤايرۆسەكان جياوازن لەيەكتر.

بەپێى سەرژمێڕيەكانى ناوەندى كۆنترۆڵكردنى نەخۆشيەكان و خۆپاراستن لێيان، لەوانەيە كۆرۆنا لەساڵى 2020 دا يەكێك ببێت لە گرنگترين 10 هۆكارەكانى مردن لە ئەمريكا بۆ هەموو تەمەنەكان.

 

هەموان ئەم زستانە ڤاكسينى ژە كۆرۆنا وەردەگرن

هەندێك لە پێشبينيەكان بۆ ئەوەن كە لە كۆتايى ئەمساڵدا ياخود ياخود سەرەتاى ساڵى داهاتوو ڤاكسينى دژە كۆرۆنا بەردەست دەبێت، بەڵام شارەزايان دەڵێن، تەنانەت ئەگەر ئەوەش ڕاست بێت و ڤاكسينێك ڕەزامەندى وەرگرت بۆ بەكارهێنان بۆ حاڵەتە لەناكاوەكان ياخود بۆ گشتى، ئەوا هيچ ڕێگەيەكى داراييى نييە كە ڤاكسين بۆ هەموان دەستەبەر بكرێت.