گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زیدان بە لێدوانێک هەوادارانی مەدرید توشی شۆک دەکات

2020.09.26 - 22:31
زیدان بە لێدوانێک هەوادارانی مەدرید توشی شۆک دەکات

ناس کورد-

زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەهەواڵێکی ناخۆش هەوادارانی یانەکەی توشی شۆک و نائومێد کرد و ڕایگەیاند، بۆ وەرزی ئەمساڵ هیچ گرێبەستێکی نوێ ئەنجام نادەن.

 

زیدان  لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژانەمەوانیدا پێش یارییەکەیان بەرامبەر ڕیاڵ بیتس ڕایگەیاند: "پلانمان نییە بۆ وەرزی ئەمساڵ و لەم ماوەیەی گواستنەوەی یاریزاناندا هیچ گرێبەستێکی نوێ ئەنجام بدەین."

 

وتیشی، لە پێکهاتەى یانەکەی ڕازییە و پێویستی بە یاریزانی نوێ نییە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، تائێستا هەریەک لە جەیمس ڕۆدریگێز، گاریس بەیڵ، ئەشرەف حەکیمی و ڕیگیلۆن یانەکەیان جێهێشتووە و هیچ یاریزانێکیش بۆ شوێنەکانیان نەگوازراوەتەوە یانەکە.