گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزايەكى ئابوريى: ساڵى 2021 دۆلار دەڕوخێت

2020.09.26 - 21:20
شارەزايەكى ئابوريى: ساڵى 2021 دۆلار دەڕوخێت

ناس کورد-

ستيڤن روش، شارەزای ئابوريى و ئەندامى مامۆستاى زانكۆى "يێڵ"ى ئەمريكى هۆشدارى دەدات لەوەى لەساڵى 2021 دا دۆلارى ئەمريكى دەڕوخێت.

 

ستيڤن روش بە تۆڕى "بلومبێرگ"ى وتووە، هەرچەندە بيرۆكەكەى لە شێتانە دەچێت بەوەى كە دۆلار دەڕوخێت و نابێت وابێت، بەڵام سەرەڕاى ئەوەش داتاكان بۆ ئەوە دەچن و ئەوەى بەڕێوەيە بۆ دۆلار قورس دەبێت.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، كورتهێنانى حسابات لە ئەمريكا كە فراوانترين پێودانگى جياوازى نێودەوڵەتييە لەگەڵ سەرجەم جيهاندا، ئەوە پيشان دەدات كە دۆلار لە نيوەى دووەمى 2020دا تووشى داڕمانێكى پێوانەيى بووە.

 

دەشڵێت، هەروەها هاوكێشەى كۆگاكردنى نيشتمانى " كە پارەى كۆگاكراوى كەس، كۆمپانيا و كەرتە حكوميەكانە" لە نيوەى دووەمى 2020 دابەزينێكى پێوانەيى تۆمار كرووە، بەوەش لە قەيرانە ئابورييە جيهانييەكەى ساڵى 2008 ەوە ئەمە يەكەمجارە بگەڕێتەوە ناوچەى سلبى.

 

پێشتريش ئەو شارەزا ئابوريييە پێشبينى ئەوەى كردبوو كە ڕوخانێكى ئابوريى لەماوەى ساڵێك يان دوو ساڵدا ڕووبدات، بەڵام پێى وايە ساڵى 2021 ڕوودەدات، ئەوەش لەگەڵ نزيكبونەوەى وەرزى ئەنفلۆنزا كە دەبێتە هۆى بەرزبونەوەى ژمارەى گيانلەدەستدان و مەترسى ڕودانى بومەلەرزەيەك لەسەر ئابوريى ئەمريكا هەيە.