ناس کورد-
دوای ئهوهی شهوی رابردوو چهند كهسێك هەڵیانکوتایەسەر ماڵێك له گهڕهكی فهرمانبهرانی شاری ههولێر و گهنجێكیان کوشت، پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بکوژانی سەرەکی گەنجەکەیان دەستگیرکردووە کە چوار تۆمەتبارن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕایگەیاند: "لەدوای ڕووداوەکە تیمێکمان پێکهێنا و بەکەمتر لە 10 کاتژمێر بکوژانی سەرەکی کە چوار تۆمەتبار بوون بە ناوەکانی (د ع م)و (ز ع م) و (ا د ع)لەگەل (د ع ھ) دەستگیرکران و رادەستی یاسا کران ."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "دلنیایی دەدەینە ھاوولاتیانی شاری ھەولێری خۆشەویست کە ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر شەو و رۆژ لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی سەر و مالیان و رێگەش بەھیچ کەسێک نادەین ئەو ئارامیەی شاری ھەولێر تێکبدات."