گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانی داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات

2020.09.26 - 20:12
مەسرور بارزانی داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا داوای دانیشتنی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات و بڕیارە لە دانیشتنەکەدا وتارێک پێشکەش بکات.

 

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: " بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، لە سەر داوای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت رێکبخات."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " تێیدا سەرۆکی حکومەت لە سەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و رێڕەوی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، گوتارێک پێشکەش دەکات."

 

بەپێی ماددەی 66 لە بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکوەزیران دەتوانێت داوای دانیشتنی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی روونکردنەوە لەسەر بابەتێک بدات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێ لە ماوەیەکدا کە لە 14 رۆژ تێپەڕ نەکات ئەو دانیشتنە رێک بخات.