ناس کورد-
ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق رەخنەی توندی لە خەرجكردنی گوژمە پارە گرت بۆ هەرێمی كوردستان، لەكاتێكدا دۆخی خزمەتگوزاری لە ناوەڕاست و باشووری عێراق خراپە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نەدا جەودەت كە پەڕلەمانتارێكی جیابووەوەیە لە هاوپەیمانێتییەكەی عەبادی لە لێدوانێكدا كە ئەمڕۆ 26 ئەیلولی ،2020 ڕوانگەی پەڕلەمانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت: " حكومەتی عەبدولمەهدی و حكومەتی ئێستا موجامەلەی زرۆری هەرێمی كوردستانیان كردووە لەسەر حسابی شوێنەكانیتری عێراق."
جەودەت ئەوەشی وتووە: "بەغدا و پارێزگاكانی باشور كێشەی زۆری خزمەتگوزارییان هەیە و ژێرخانیان نییە، كەچی حكومەت لەسەر حسابی ئەوان پارەی زۆر دەنێرێت بۆ كوردستان".
لەكۆتاییدا جەودەت دەڵێت: "هەردوو حكومەتی ئەم دواییە زۆر ملكەچی هەرێم بوون و ئامانجیشیان لەو كارە مانەوەیە لەسەر كورسییەكانیان".
وتەکانی ئەو پەرلەمانتارە لەکاتێکدایە، دوای چەند مانگێک لە گفتوگۆ و کۆبوونەوە، دواجار مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەشێوەیەکی کۆتایی و تاوەکو کۆتایی ساڵ مانگانە 320 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.