گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەنگدان لەسە بڕگەى بازنەكانى هەڵبژاردن دواخرا

دەوڵەتى ياسا و فەتح و بەشێكى كورد و سونەكان لە دانيشتنى پەرلەمان كشانەوە

2020.09.26 - 18:09
دەوڵەتى ياسا و فەتح و بەشێكى كورد و سونەكان لە دانيشتنى پەرلەمان كشانەوە

ناس کورد-

ژمارەيەك كوتلەى پەرلەمانى عێڕاق لەكاتى گفتوگۆكردن لەسەر ياساى هەڵبژاردنەكان لە دانيشتنەكە كشانەوە و دەنگدان لەسە بڕگەى بازنەكانى هەڵبژاردن بۆ دانيشتنى ڕۆژى شەممە بەروارى 10\10\2020 دواخرا.

 

بەپێى زانياريەكانى پەيامنێرى "ناس"، لە كاتى دانيشتنەكەى ئەمڕۆى پەرلەمان زۆرينەى پەرلەمانتارانى كوتلەكانى هاوپەيمانى دەوڵەتى ياسا و فەتح و چەند پەرلەمانتارێكى كوتلە سونى و كورديەكان لە دانيشتنەكە كشاونەتەوە، بەهۆى ئەوەشەوە ڕێژەى ياسايى ئەندامان تەواو نەكراوە بۆ تێپەڕاندنى ياساكە.

 

لاى خۆيەوە محەمەد حەلبوسى، سەرۆكى پەرلەمان وتى: " داواكارييەكمان بەدەستگەيشت بۆ دواخستنى دەنگدان لەسەر پرۆژە ياساكە بۆ ڕۆژێكى تر لەم هەفتەيەدا، سەرۆكايەتى پەرلەمان ئامادەيە بۆ پێشكەشكردنى دەقى ياساكە لە هەر كاتێكدا بێت، داواش لە كوتلە سياسيەكان دەكات دادپەروەرى كۆمەڵايەتى جێەبجێبكەن و بەرژەوەندى نيشتمانى پێشبخەن.

 

حەلبوسى وتيشى: "پێويستە بەرپرسارێتى بگرينە ئەستۆ تايبەت بە ياساى هەڵبژاردنەكان و تەواوكردنى بازنەكان و بۆ هەر پارێزگايەك پێودانگێكى ئاشكرا هەبێت."

 

پەرلەمان لەسەر بڕگەى ڕێگەدان بە پابەندبوون بە زيادەڕەوى جوگرافى و هەمەڕەنگى پێكهاتەكان لەناو هەر پارێزگايەكدا دەنگيدا ئەويش بە پشتبەستن بە مەبدەئى شەفافيەت و دادپەروەرى لە دابەشكردنى بازنەكانى هەڵبژاردن.

 

هەروەها دەنگيدا لەسەر بڕگەى ڕێگەنەدان بە دواخستنى هەر پارێزگايە لە ئاليەتى دابەشكردنى بازنەكانى هەڵبژاردن بە هەر هۆكارێ بێت، سەرەڕاى ئەوەش دەنگى لەسە بڕگەى دياريكردنى پێودانگێكى يەكگرتوو بۆ سەرجەم پارێزگاكانى عێراق و بەدەرنەكردنى هەر پارێزگايە لەو پێودانگە دا.

 

سەرەڕاى ئەوەش پەرلەمان دەنگيدا لەسەر بڕكەى پابەندبون بە پشتبەستن بە سەرژمێرى ساڵى 2010 ى دانيشتوان لەلايەن وەزارەتى پلاندانان، ئەوەش وەك جێبەجێكردنى بڕگەكانى مادەى 49 ى دەستور.

 

لاى خۆشيەوە بازنەى ڕاگەياندنى پەرلەمان بڵاويكردوەتەوە، دەنگدان لەسە بڕگەى بازنەكانى هەڵبژاردن بۆ دانيشتنى ڕۆژى شەممە بەروارى 10\10\2020 دواخراوە.