گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش زیاتر لە دوو هەفتە بکوژی هاووڵاتییەک لە هەولێر دەستگیرکرا

2020.09.26 - 16:38
App store icon Play store icon Play store icon
پاش زیاتر لە دوو هەفتە بکوژی هاووڵاتییەک لە هەولێر دەستگیرکرا

ناس کورد-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر، ده‌ستگیركردنی بكوژێكی راگه‌یاند كه‌ له‌ نزیکەی 20 ڕۆژ لەمەوبەر له‌ ده‌سترێژی گوللـه‌دا هاووڵاتییه‌كی کوشت و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌شی برینداركرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، لەڕێکەوتی 7ی ئەیلول کاتژمێر11ی شەو لە چوارییانی (فلکەی زراعە)ی شاری هەولێر لە ڕووداوێکی دەستڕێژی گوللـه‌دا، هاووڵاتییەک بەناوی (ئەلیاس قادر) گیانی لەدەستدا و هاووڵاتیەکی تریش برینداربوو.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە، توانرا سەرەداوی تاوانەکە بدۆزرێتەوە و لە 23ی ئەم مانگەدا تاوانباری بکوژ بەناوی (گەیلان خالد حمد) لەدایکبووی 1998 و دانیشتووی شاری هەولێر، بە ماددەی (406 ی.س) بەندکرا و لەبەردەم دادوەر دانی بە تاوانەکەی دانا کە هەڵساوە بەتەقەکردن لە ئۆتۆمبێلەکەیان.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دۆسیەی تۆمەتبار لەلایەن دادگا ڕێکارە یاساییەکانی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.