گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری لەبارەى ’’داعشی ئیسرائیلی’’ لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندا

2020.09.26 - 16:12
زانیاری لەبارەى ’’داعشی ئیسرائیلی’’ لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندا

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بۆ یەکەمجارە ئیسرائیل دانیناوە بەبوونى چەکدارى داعشى ئیسرائیلى دەستگیرکراو لە یەکێک لە زیندانەکانى هەرێمى کوردستاندا.

 

ڕۆژنامەی زە ناشناڵی بەریتانى لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت، نزیکەى دوو ساڵە داعشێکى ئیسرائیلى لە زیندانەکانى هەرێمى کوردستاندایە و ئیسرائیلیش ڕێگەى داوە بە گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی گەر بتوانێت بگاتە سنورەکان، چونکە ئیسرائیل و عێراق هیچ پەیوەندییەکی ئاشکرایان نییە.



ئەوەش خراوەتەڕوو، هێزەکانى ئەمریکا ساڵى 2017 چەکدارێکى داعشیان بە ناوى محەمەد خالید لە خۆرهەڵاتى سوریا دەستگیرکردوە کە دواى چوار ساڵ لە ڕیزەکانى داعشدا بووە، دواتر ئیسرائیل پرسى ئەو هاوڵاتییە ئیسرائیلییە بە ڕەچەڵەک فەڵەستینییەی شاردووەتەوە.

ڕۆژنامەکە باسى لەوەشکردووە، دواى ئەوەى ئەو پرسە لە چاوپێکەوتنێکى دەزگایەکى کوردى دژە تیرۆرى عێراقیدا ئاشکرا دەکرێت و دوای سۆراغکردنى کەسوکارەکەى، حکومەتى ئیسرائیل بەفەرمى بۆ یەکەمجار قسە لەسەر پرسەکە دەکات.

 

ڕاپۆرتەکە ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، هەموو بەڵگەکان ئاماژەن بۆ ئەوەى ئیسرائیل بەو پرسەى زانیوە گەرچى ڕەتیشى کردووەتەوە، پێش دەستگیرکردنى محەمەد خێزانەکەى لە زۆر بۆنەدا پرس و سۆراغەکەیان کردووە بەڵام حکومەت ڕەتی کردووەتەوە و هەوڵەکانیان پشتگوێ خراوە، باسم شابکى، وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى ئیسرائیلیش بۆ میدیایەکى ناوخۆى وڵاتەکەى ڕەتیکردووەتەوە لەسەر پرسەکە قسە بکات.