گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لە هیچ یاسایەکدا نییە’’

’’ئابڕووچونێکى چوار ملیار دۆلاری’’ کەرتى نەوتى هەرێم ئاشکرا دەکرێت

2020.09.26 - 15:46
’’ئابڕووچونێکى چوار ملیار دۆلاری’’ کەرتى نەوتى هەرێم ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

بڕیاردەرى لیژنەى وزە و سامانە سروشتییەکانى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، کۆمپانیاى كار گروپ لە پاڵاوتنی نەوتدا و لەماوەى 11 ساڵدا چوار ملیار و 964 ملیۆن دۆلاری قازانج كردووە.

 

سەرکۆ گەڵاڵى، پەرلەمانتارى یەکێتى و  بڕیاردەرى لیژنەى وزە و سامانە سروشتییەکان لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى، "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٪100 پشکەکانی کێڵگەی خورمەڵەى داوە بە کار گروپ بۆ ئەوەی پەرەپێدان و گەشەپێدان وەبەرهێنان و دەرهێنان و پاڵاوتن و فرۆشتنی نەوتی تیدا بکات ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی داهاتی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "بەڵام حکومەتی هەرێم ئابڕووچونێکی بێوێنەدا لە ماوەکانی پێشودا بڕی524 ملیۆن دۆلار دەدات بە کار گروپ بۆ پەرەپێدان و گەشە پێدان لە کێڵگەی خورمەڵە".

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە "لە هیچ یاسایەکدا نییە کە کێڵگەیەک بدەیت بە پشکی لە سەدا سەد بە کۆمپانیایەکی بواری نەوت حکومەت بێت و پارەیەکی وا زەبەلاح بدات بە کۆمپانیاکە".

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، کاتێک کۆمپانیای کار گروپ پاڵاوگەی کەڵەک (خەبات) دروست دەکات، وەزارەتی سامانەسروشتیەکان گرێبەستێکی کرد لە گەڵ کار گروپ بۆ پاڵاوتنی نەوتی خاو بۆ دروست کردنی مشتقاتی نەوتی وەک بەنزین و گازویل و نەوتی سپی و نەفتا هتد، بۆ پاڵاوتنی هەر بەرمیلێک نەوت وەزارەتی سامانەسروشتیەکان بڕی ١٧ دۆلار دەدات بە کار گروپ . لەکاتێکدا کار گروپ لە گەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستی کردوە بۆ پاڵاوتنی یەک بەرمیل نەوت بە ١٠ دۆلار.

 

سەرکۆ گەڵاڵى رونیکردووەتەوە، بەچەند قۆناخێک بە بڕی جیاواز و کاتی جیاواز داهاتی پاڵاوگەکە بەم شێوەی لای خوارەوە بووە:

 

قۆناغی یەکەم

لەسەرەتای دەستبەکاربونی پاڵاوگەیی کار گروپ توانایی  پاڵاوتنی  20 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، گرێبەستەکەی لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتیەکان دەستی پێکرد لە مانگی 7ی ساڵی 2009 بۆ سەرەتای ساڵی 2010.

 

قۆناغی دووەم

بەپێ بەڵگەنامەکانی  وەزارەتی سامانەسروشتیەکان کار گروپ توانایی پاڵاوگەی کەلەک بەرزکردووەتەوە بۆ 40 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ، لە سەرەتایی ساڵی2010 بۆ  ساڵی 2012 لە ڕۆژیکدا بڕی 40 هەزار بەرمیلى پاڵاوتوە ..

 

قۆناغی سێیەم

کار گروپ بەردەوام بوە لە بەرزکردنەوە ئاستی پاڵاوتن لە سەرەتای ساڵی 2012 بۆ ساڵی 2014 ڕێژەی پاڵاوتنی بۆ هەشتا هەزار بەرمیل لە ڕۆژیکدا.

 

قۆناغی چوارەم 

لە ساڵی 2015 و 2016 دەست پێدەکات کە بەرهەمهێنانی پاڵاوتن بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز دەبیتەوە بۆ سەد و هەشتا هەزار بەڵام سەد هەزاری بۆ حکومەتی هەرێم پاڵاوتوە ئەو بڕەی تر بۆ پاڵاوتن بوە لە کێڵگەکانی کەرکوک، بەڵام بە هۆی قەیرانی دارایی و هەندێ کێشەوە ناردنی پاڵاوتن لە ساڵی ٢٠١٧ وەستا.

 

قۆناغی پێنجەم

ئەم قۆناغە پشتی بە کۆتا ڕاپۆرتی دیلۆیتی ساڵی 2019 بەستوە ، لە ڕاپۆرەتەکەدا هاتوەو بۆ پاڵاوتنی هەشت ملیۆن و 737 هەزار و 444 بەرمیل بووە، داهاتەکەی دەکاتە 186 ملیۆن و 629+ هەزار و 355 دۆلار.