ناس کورد-
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم وێنەیەکی لەناو ئاپۆڕای ڕیفراندۆمدا بڵاوکردەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ یەکەم ڕۆژی بانگەشەی ڕیفراندۆم لە ساڵی 2017دا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی سامان بەرزنجی بڵاوکراوەتەوە کە گوایە نوێیە و لە ساڵیادی ڕیفراندۆمەکەی 25ی ئەیلولی 2017 گیراوە، بەڵام ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی وێنەکەى بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، "ساڵی2017 (یەکەم ڕۆژی هەڵمەتی بانگەشەی ڕیفراندۆم)".
دەشڵێت، "ڕیفراندۆم... ڕۆژە مەزنەکە هەر بە مەزنی دەمێنێت... سڵاو لە سەربەخۆخوازان و بەشداربووانی مێژووی پڕ سەروەری."