گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەیەکی دەگمەنی شێخ مەحمودی حەفید بڵاوکرایەوە

2020.09.26 - 14:20
وێنەیەکی دەگمەنی شێخ مەحمودی حەفید بڵاوکرایەوە

ناس کورد-

وێنەیەکی دەگمەن و کەمبینراوی شێخ مەحمودی حەفید بڵاوکراوەتەوە کە ساڵی 1927 لە ناوچەى هەورامان گیراوە.

 

 

 

مەحمود حەفید زادە کە نەوەی ناوبراوە لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "وێنەیەکی مێژوویی شێخ محمودی حەفید و کورنیڵ واڵس، موعتەمیدی سامی بەریتانیا لە عێراق و کاپتن هۆڵت ڕاوێژکاری ڕۆژهەڵات لەکاتی دانوستاندن و گفتوگۆ لە ناوچەی هەورامان ساڵی 1927 وێنەکە چرکاوە."

شێخ مەحمود ناسراو بە حەفید (1881 لە سلێمانی - 1956) کوڕی شێخ سەعیدی کوڕی کاک ئەحمەدی شێخ و کوڕی شێخ مارفی نۆدێ کوڕی مستەفا کوڕی ئەحمەدی نۆدیی شارەزوری بەرزنجییە.

 

یەکەم شۆڕشی لە 22ی مایسی 1919 دەستیپێکرد و کە تێیدا ئەو کارمەندە بەریتانیانەی لە سلێمانی بوون دەستگیرکران و شۆڕشەکە بەخێرایی بە موسڵ و ھەولێردا بڵاوبووەوە. بەریتانیا بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەڕینەکە بۆمبارانی ھەوایی، تۆپباران، شەڕی زەمینی و یەکجاریش گازی کیمیاییی بەکارھێنا.

 

بەریتانیەکان شێخ مەحمودیان دوورخستەوە بۆ ھیندستان، لە حوزەیرانی 1920، 62 سەرکردەی خێڵەکیی ناوچەکە، داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کرد لەژێر سایەی ئینتیدابی بریتانیا. ڕەتکردنەوەی بەریتانیەکان بۆ حوکمی سەربەخۆی کوردەکان لەوەوە سەرچاوەی گرت کە سەرکەوتنی حوکمی سەربەخۆی کوردەکان لە ناوچەکەدا وا ئەکات عەرەبەکانی تر لە ھەردوو ناوچەی بەغدا و بەسرە داوای سەربەخۆیی بکەن و بەمەش کۆنترۆڵی ڕاسەوخی بریتانیەکان بەسەر میسۆپۆتامیادا لەناودەچێت.

 

me_ga.php?id=1061